هەرێم نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری بەرگریی ئیستۆنیا بە ئامادەبوونی وەزیری کاروباری پێشمەرگە و سوپاسالاری پێشمەرگە کۆ بوونەوە و پەیوەندییەکانی دوو لایەن بە تایبەتی لە بواری هاریکاریی ئەمنی و بەرگریدا تاوتوێ کران.
به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، پێشوازیی له هانۆ پێڤکور، وه‌زيرى به‌رگريى ئيستۆنيا و شاندێکى ياوه‌رى کرد.
له کۆبوونهوهيهکدا که شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگرى سه‌رۆکی هەرێمی کوردستان، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری کاروبارى پێشمه‌رگه و عیسا عوزێر، سوپاسالارى پێشمه‌رگه ئاماده‌ى بوون، په‌يوه‌ندييه‌کانى ئيستۆنيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان، به‌تايبه‌تى له بوارى هاريکاريى ئه‌منى و بهرگريدا و ڕۆڵى ئيستۆنيا له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا، تاوتوێ کران.
لەم کۆبوونەوەیەدا نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيری و يارمهتييهکانى ئيستۆنيا له عێراق و هه‌رێمى کوردستان به‌تايبه‌تى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆردا دووپات کرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماده‌ييى هه‌رێمى کوردستانى بۆ بره‌ودان به هاريکاريى هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌کاندا له‌گه‌ڵ ئيستۆنيا نیشان دا.
لاى خۆيه‌وه وه‌زيرى به‌رگريى ئيستۆنيا، وێڕاى جه‌ختکردنه‌وه له خواستی وڵاته‌که‌ى بۆ فراوانکردنی په‌يوه‌ندييه‌کان و پەرەپێدانی هاريکاريى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستاندا، ستايش و پێزانينى وڵاته‌که‌ى بۆ ڕۆڵى هه‌رێمى کوردستان له تێکشکاندنى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆردا ده‌ربڕى.
په‌يوه‌ندييه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، دۆخى سووريا، دوايين پێشهاته‌کانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و چه‌ند پرسێکى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکى ديکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که بوو.