دواین هەواڵ

کوردستان‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

شاندی ئیمراڵی لەگەڵ وەزیری دادی توركیا کۆبوونەوە

هەرێم نیوز 

شاندی ئیمڕاڵیی دوای كۆبونەوەیان لەگەڵ یڵمازی تونچی، وەزیری دادی تورکیا ڕایانگەیاند، وەزیری داد ڕۆڵ و بەرپرسیارێتی گرنگی دەبێت لەم پرۆسەیەدا بەو پێیەی دەچینە قۆناغی دروستكردنی لیژنەوە و ئەویش هەمو جۆرە پشتگیرییەکی پێشکەش کردوە و بەرپرسیارێتی لەسەر بنەمای یاسایی لە ئەستۆ دەگرێت.

پەروین بوڵدان، ئەمڕۆ چوارشەممە دوای کۆبونەوەیەكی 45 خولەکی لەگەڵ وەزیری داد لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، هەرچەندە بنچینەی یاسایی پرۆسەکە بەهێزتر بێت، بەرەوپێشچونەکان ئاسانتر دەبێت، ڕۆڵی وەزارەتی داد لەم خاڵەدا گرنگە.

ئاماژەی بەوەشكرد، سەردانەكەیان بۆلای وەزیری داد گرنگ بو، ئەوان وەك شاندی دەم پارتی هەڵسەنگاندنێکی گشتییان بۆ قۆناغەکانی ئێستای پرۆسەکە کرد، چی لە ڕوی سیاسی و چی لە ڕوی یاساییەوە، هەروەها ئەو ڕێگایەی کە دەبێت لەمەودوا بگیرێتەبەر.

پەروین بوڵدان لە كۆنگرەكەدا باسی لەوەشكرد، پێمان وایە وەزیری داد ڕۆڵ و بەرپرسیارێتی گرنگی دەبێت لەم پرۆسەیەدا، بەو پێیەی دەچینە قۆناغی دروستكردنی لیژنەیەكی پەرلەمانی، بۆیە گرنگی بەڕێوەبردنی ئەم پرۆسەیەمان بۆ ڕونکردەوە. 

ئەوەشیخستەڕو، وەزیری داد لەسەر بنەمای یاسایی تا ئێستا هەمو جۆرە پشتگیرییەکی پێشکەش کردوە و بەرپرسیارێتی دڵنیابون لە پێشکەوتنی پرۆسەکە لەسەر بنەمای یاسایی لە ئەستۆ دەگرێت، کۆبونەوەیەکی گرنگ و ئەرێنی بو، دیسانەوە سوپاسی دەکەین.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP