دواین هەواڵ

کوردستان‌

 10 کاتژمێر پێش ئێستا

رێککەوتنی سەرەتایی کرا.. وردەکاری ڕێککەوتنەکەی هەرێم و بەغدا و ناردنی موچە

هەرێم نیوز

لە کۆبونەوەی ئەمڕۆدا ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ڕەزامەندیدا لەسەر ئەو وەرەقەی لە کۆبونەوەکەی شەوی رابردودا ئامادەکراوە بۆ رێککەوتنی هەولێر و بەغدا.

بەپێی زانیارییەکانی هەرێم نیوز کە لەچەند سەرچاوەیەکی حکومەتی هەرێم وە بەدەستیهێناوە، ئەو وەرەقەیە کەماوەی کی زۆرە گفتوگۆی هەم لایەنەی لەسەر کراوە و نێردراوە بۆ هەرێم و ئەمڕۆ هەرێم وەڵامی دەداتەوە و بڕیاریشە هەر ئەمڕۆ بچێتە کۆبونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت، بۆپەسەندکردنکردن.

زانیارییەکان جەخت لەوە دەکەنەوە بە ئەگەری زۆرەوە هەر ئەمڕۆ ڕێککەوتنەکە پەسەند دەکرێت و سبەینێ دەست بەخەرجکردنی موچە دەکرێت
هەر بەپێی زانیارییەکان رێککەوتنەکەش تاکۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.

بەپێی رێککەوتنەکە هەرێم مانگانە ١٢٠ ملیار دینارەوە داهاتی ناوخۆ و بڕی ٢٣٠ هەزار بەرمیلیش نەوت رادەست دەکات.

ئەوەشی لە داهاتی ناوخۆ و نەوت دەمێنێتەوە بۆ پێداویستی ناوخۆ بەکاردێت.

لەلایەن خۆشیەوە پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم پشتڕاستی پەرۆشی هەرێمی بۆ ڕێککەوتن کردەوە و جەختی لەوەش کردەوە کە هەرێم بەردەوام ئامادەبووە بۆ ڕێککەوتن و چی لەسەر ئێمەیە جێبەجێی دەکەین و هیوادارین بەغداش پابەندی یەکانی خۆی بەجێبهێڵێت..

ئەوەش لەکاتێکدا لەسەرەتای ئەمساڵەوە ڕێککەوتن لەنێوان هەولێر و بەغداکرا، بڕیار بوو هەتا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ بەردەوام بێت بەڵام پاش سێ مانگ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بەنوسراوێک بە هەرێمی وت کە چیتر پارەی موچەتان بۆخەرج ناکەین و بڕی پارەی تەرخانکراوتان بودجەی ٢٠٢٥دا نەماوە، ئەمەش بەڕوونی پێی وتین بڕیارێکی سیاسی بوو، نەک یاسایی و دارایی.

بەپێی زانیارییەکان نزیکبوونەوەی عێراق لەهەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەو فشارانەی لەسەر سوودانی دروستبوو، هەروەها ڕکابەری سوودانی و مالیکی لەلایەکی ترو تموحی سوودانی بۆبونەوەی بەسەرۆک وەزیران بۆخولێکی تر هۆکاری سەرەکی ڕاگرتن و بڕین و سزادانی فەرمانبەرانی هەرێم بوو..



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP