هەرێم نیوز
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان چڕتر بووەتەوە.
ئەمەش لە گەرمەی هەوڵەکان بۆ ڕێککەوتنی هەرێم و بەغدا لەبارەی هەناردەکردنی نەوت و ناردنی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان دێت.
ئەوەی زانراوە هێرشەکان لەلایەن حەشدی شەعبییەوە دەکرێن. بەپێی زانیارییەکان لە موسڵ و کەرکووکەوە درۆنەکان هەڵدەدرێن، بەڵام ئەمە بەتەنیا مانای هێرش بۆ سەر هەرێم و ئابوورییەکەی نییە، بەڵکو پەلاماردانی بەرژەوەندی ئەمریکاشەوە و لە داهاتوودا بەخراپی بەسەر میلیشیاکاندا دەشکێتەوە.
لەم مانگەدا نزیکەی 18 هێرشی درۆنی کراون و نیوەی زیاتر لەو هێرشانە، بۆ سەر کێڵگەکانی نەوت بوون، کە چواریان ڕۆژی ١٦-٧ کرانە سەر کێڵگە نەوتییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک. لەنێویاندا دوو کێڵگە کە لەلایەن کۆمپانیا ئەمریکییەکانەوە بەڕێوەدەبرێن.
هاوکات دەوڵەتی عێراق تاهەنوکە جگە لەئیدانەکردن و دروستکردنی لیژنە کە پێشتریش لیژنە بۆ ئەم جۆرە لەکاری نایاسایی و یاخیبونەی میلیشیاکان دروستکرابوو، بەڵام هیچی سەو نەکردووە و پێناچێ ئەمجارەش هیچ سەوز بکات، چونکە ئەم گروپە لە میلیشیا نەک لەژێر فەرمانی دەوڵەتدانین، بەڵکو هیچ حسابێ بۆ دەوڵەت و دامودەزگاکانی ناکەن و زۆرجاریش فەرمان لەدەرەوە وەردەگرن، پێشتریش چەندجارێک عێراقیان خستووەتە مەترسیەوە و هیچ بۆیان گرنگ نەبووە.
هەر لەبارەی هێرشەکانەوە کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی هەرێم "ئەپیکۆر" دەڵێت، هێرشەکان بوونەتە هۆی ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی نەوت لە ژمارەیەک کێڵگە، بە شێوەیەک بهرههمهێنانی 200 ههزار بهرمیل لهو كێڵگانه وهستاوه.
هێرشەکان بۆ سەر کەرتی وزەی هەرێم واتای لێدانە لە بەرژەوەندی ئەمریکییەکانیش، بۆیە لە ئەگەری بەردەوامبوونی ئەم دۆخە، پێدەچێت ئەمریکا بەتوندی وەڵام بداتەوە.
بەشێوەیەکی فەرمیش تامی برووس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بەئاشکرا هەڕەشەکەی ڕایگەیاند و وتی، ئەمریکا نیگەرانە لەو هێرشانە و پێشتریش ڕایانگەیاندووە ئەوانە جێگەی قبوڵکردن نین.
هەروەها ئەگەری لێدان لە حەشدی شەعبی لەلایەن ئیسرائیلیشەوە هەیە. لە کاتێکدا ئیسرائیلیش پێشتر بەنیازبوون هێرش بکەنە سەر حەشدی شەعبی، وەک بەشێک لە پلانەکەیان بۆ لێدان و هەڵوەشاندنەوەی بەرەی مقاوەمەی سەر بە ئێران.
هەربۆیە ئەگەرچی شیعەکان دەیانەوێت بەم هێرشانە شەقامی شیعی بۆ خۆیان ڕاکێشن بەوەی دوژمنایەتی هەرێم دەکەن، بەڵام ئەگەری ئەوەی لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە هێرشیان بکرێتەسەر زیاتر دەکەن و ئەگەری ئەوەش کە کۆتاییەکەی بەسەر خۆیاندا قەڵپ بێتەوە زیاتر