دواین هەواڵ

کۆمەڵایەتی‌

 01/01/2023

ڕۆڵ و پێگەی ئافرەتی كورد لە سەردەمی كۆن و ئێستا؟

ڕۆناک فازل

كۆمە ڵگەی كوردی هەروەك ناسراوە بە كە لتورە جوانی یە كەی كە لە دێر زەمانەوە ویستوویەتی پارێزگاری لێ بكات گەرچی لە گەڵ پێش كەوتن و هەوڵدان بۆ گۆڕانكاری لە قۆناغە كانی نەریت و كەلتورەكە ،بەلام تاڕادەیەكی زۆر كۆمە ڵگا حەزدە كا پابەند بێت بە نەریت و عورف و عاداتی خۆی چونكە زۆر جار لەگەڵ بوونی هەندێ هۆكار بەلام یەك لە گەورەترین هۆكارەكان ترسی لە تێكچوونی شیرازەی ئەم كۆمە ڵگە یە و دروست بوونی بێ سەروبەری یە یاخود فەوزا ،

لێردەدا گەر سەیری پێگەی ئافرەت بكرێت لە كۆمە ڵگەی كوردەواری دا لە كۆنەوە پێگەو ڕێزێكی تایبەتی هەبووە لە ناو كۆمەڵگا وەئەوەندەی ئێمە بیرمانە داپیرو دایكە كان زۆر خۆشەویست و ڕێزداربوون ، وە لە كتێبی (( 2years in Kurdistan )) دووساڵ لە كوردستان كە ئە فسەری سیاسی ڕوپێرت هەی (( Rupert Hay)) كە باسی ئەزموونی خۆی دە كات لە كوردستان لە نێوان ساڵانی ١٩١٨ - ١٩٢٠ كە زۆر بە جوانی باسی ئەم نەریتە جوانانەی كردووە كە لەناو كۆ مەڵگەی كوردەواری هەبووە ، لە ناویان باسی گرنگی ڕۆڵ و پێگەی ئافرەتی كردووە كە لە ئەركی پەروەردەی مناڵی كەوتۆتە ئەستۆ ، كوڕەكان تا ئەبوون بە پێنج سال لای ئەبوو دوایش دەنێردران بۆ دیوەخانی پیاو ماقولان ، كچە كانیش لای دایكیان ئەمانەوە تاهەم یارمەتی بدەن و هەمیش فێری هەمان ئەم ڕۆڵە ببن كە دایكیان دەی بینێت لە پەروەردە كردن .

 لەم سەردەمەی ئەوكات تاڕادەیەش بە باش واقیعیانە قسە بكەین ئافرەت ئازادی هەبوو بەپێی ی زەرووریەتی ڕۆژگارەكە بۆ نموونە شان بەشانی پیاو كاری لە كشتوكاڵ كردووە نانی دروست كردوە لە مە جلیسی پیاوانە بۆی هەبووە دانیشێت لە زۆر شوێنەكانی كوردستان لە گەڵ بوونی جیاوازی لە ناوچەكان. كە لە هەندێ ناوچە ئافرەت لە زۆر ماف بێ بەش كراوە ، وە بەدەگمەن بینراوە لەناو خێزانی ئەم كات جیابوونەوە هەبێت یاخود بەم ڕێژە زۆرە كێشە و توندوتیژیە هەبێت بەرامبەر بە ئافرەت ،وەك دایك وەك هاوسەر و داپیرو پورو خوشك ، بە ڵام بە پێ ی حوكمی عە شائیری و كەلتورەكە هەمیشە پیاوەكان حەزیان كردووە ئافرەتەكان بە هەموو شێوەیەك بپارێزن خوانە خواستا ببێتە مایە ی زەرەر پێ گەیاندنیان لە هەڕ شتێك ، چونكە واهەستییان كردووە ئەركی پاراستنی ئافرەتەكان لە ئەستۆی ئەوانەو ، بەڕاستیش ئەم كات كەلتوری كۆمەگە زۆر شیرازەیەكی یاسادارو جوانی هەبوو ڕێزی گەورەو بجووك و پەیوەندیەكی قوڵ لەنێوان كۆمەڵگە لەسەر بنەمای ڕێزو یارمەتی دا ن و خۆشەویستی هەبوو ،

ئیتر كەڕۆژگار گۆڕاو وەك گووتمان بەپێ ی زەرووریەت شتەكانیش دەگۆڕێن ، یەك لەوانە گۆڕانی ڕۆڵ و پێگەی ئافرەت بوو كە زیاتر چوونە ناوەندەكانی خوێندن و زانكۆكان بێ گومان لەم كاتەش ڕۆڵیان زیاتر دەبێت لە بەشداری كردنیان لە سەكتەرەكانی بەڕێوەبردن كە ئەمەش پێویستی بەوەیە كە قۆناغەكەش بگۆڕێت و ئافرەت لەزۆر بوار شان بەشانی پیاو لەدرەوەی سنوری خێزانەكەی كار بكات و هەم بۆ با شكردنی بژێوی ژیان و هەبوونی ئابوریەكی سەربەخۆ هەمیش وەك مافێك كە بتوانێت ڕۆڵی خۆی ببنێت لەو كارانەی كە ئارەزوو ی لێ یە و توانای تێدا هەیە ،

كەوایە لێرە دا حەتمەن ئافرەت پێویستی بەوە دەبێت كە ئازادیەكی زیاتری هەبێت و ڕووبەڕووی بەربەستی نەریتەكان ببێتەوە بۆیە گەر سەیر كەین ئێستا ئافرەت لە گەوەرترین دەزگای باڵای لە بەڕێوەبردن كار دەكات كە پەرلەمانە ، وە بەشدارە لە حكومەت و بڕیارە چارەنووس سازەكان و كارەپیشی یەكان وەك ما مۆستاو پزیشك و دادوەرو ئەندازیارو هتد .... 

لێرە پرسیارەكە ئەمەیە ئایا ئافرەت كە هاتۆتە مەیدانی كار و لە هەمان كاتیش هێشتا لە كۆمەڵگە لە قۆناغی گۆڕانكاری و بەتەواوی نەچۆتە قۆناغی مەدەنی ، ڕێزو پێگەی جارانی ماوە زیادی كردووە یان كەم !؟؟ بەڕای خۆم تاڕادەیەكی باش هێشتا ئافرەت وەك تاكێكی گرنگی خێزان و كۆمە ڵكە كە ڕۆڵ و پێگەو ڕێزی تایبەتێ خۆی هەیە بەڵام بەداخەوە حە قیقەتێك هەیە ئەویش ئەوەیە كە ئە و ئازادیەی كۆمەڵگە سنوری بۆداناوەوە جیاوازی و بیر كردنەوە لە ناو كۆمەڵگە ئەگەر بێتوو ئافرەت هەر بەقسەیەكی بچووكیش لەكەدار بكرێت لە لایەن كۆمەڵگە دەخرێتە ئەستۆی پیاوەكە و پیاوەكان ئەكەونە ژێر توانجی كۆمەڵگاكە بۆیە دەبینین ئێستا زۆر گوێمان لە كارەسات و ڕووداوی ناخۆش و باس باسی لێك ترازان و توندو تیژی دژ بە ئافرەت دەبێت ،

كەوایە لێرە ڕاستە هیچ بیانوو نی یە كە نە ئافرەت نە هیچ مرۆڤێك توندوو تیژی بەرامبەر بكرێت، بەڵام ئیتر هەندێ جار مامەڵە كردن لە گەل واقیع كێشەكان كەمتر دەكەن هەتا ئەوكاتەی ئەتوانرێت تاك و كۆمەڵگا هۆشیار دەكرێنەوە كە یاسا هەیە و مافی مرۆ ڤ هەیە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بەڕای من ئافرەت ئەبێت زۆر بەووریایی و زیرەكانە هەڵسووكەوت بكات خۆی نەخاتە مەوقیفێك ببێتە هۆی زەرەر پێ گەیاندنی ، هەمیشە پارێزگاری لە م ڕێزو پێگە جوانەی خۆی بكات لەناو كۆمەڵگا ، و ەهەمیشە بە ئارامی و میهرەبانی و كەسایەتی یە بەڕەوشت و بەهێزەكەی خۆی و ڕەچاوكردنی داب و نەریتەكان پارێزگاری لە پێگە ی خۆی بكات و ڕێزی زیاتر ی هەموولایەك بەدەست بهێنێت



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP