دواین هەواڵ

وەرزش‌

 12/05/2023

ئیدین دزیکۆ بۆندەکەی نوێ دەکاتەوە

هەرێم نیوز

 ئاستە نایابەکەی ئیدین دزێکۆ لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا کە یانەی ئەیسی میلان لە یاریگای سان سیرۆ میوانداری کرد ،بوەتە پاڵنەرێک تا بەڕێوەبەرانی  یانەی ئینتەرمیلان بوروژێنێت و ئێستاش دەیانەوێت گرێبەستی هێرشبەرەکەیان درێژبکەنەوە کە لە کۆتایی ساڵی 2023 دا کۆتایی دێت.

 بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی "گازێتا دیلۆ سپۆرت" ئیدین دزیکۆ و ئینتەرمیلان ڕێککەوتوون لەسەر درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ماوەی یەک ساڵ. 

 مووچەی یاریزانە تەمەن 37 ساڵەکە لە گرێبەستە نوێیەکەیدا 5 ملیۆن یۆرۆ دەبێت، کە کەمێک کەمترە لە مووچەی داواکراو کە 6 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ پاداشتەکان، هەروەها دزیکۆ سەرەتا ویستویەتی گرێبەستەکەی لەگەڵ نتراتزۆری بۆ ماوەی 2 ساڵ درێژبکرێتەوە.  

دزیکۆ ئۆفەرێکی باش و بەرچاوی لەلایەن یانەی "ئێم ئێڵ ئێسی" ئەمریکییەوە بۆ هاتوە، بەڵام تینوێتی دزیکۆ بۆ ڕکابەریکردن لەم ئاستەدا زیاترە لە هەموو شتێک بۆی ،ئەمەش وایکرد دواجار لەگەڵ ئینتەرمیلان ڕێک بکەوێت. بەم نزیکانە درێژکردنەوەی گرێبەستی ئەم یاریزانە بۆسنییە بە فەرمی ڕادەگەیەنرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP