دواین هەواڵ

ئابوری‌

 23/05/2023

وادەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران ئاشکراکرا

هەرێم نیوز

بەڕێوەبەری بازرگانی هەرێم رایگەیاند، رۆژی 25ی ئەم مانگە سایلۆکان بەڕووی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران دەکەنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە، 25ـی ئایاری 2023، سایلۆکان بۆ رادەستکردنی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران بەڕووی جووتیاراندا دەکرێنەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، 40 ملیار دینار خراوەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، ئەمساڵ چەند رۆژێک دوای وەرگرتنی گەنم لە جووتیاران، چەکی پارەیان پێدەدرێت.

بەگوێرەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمساڵ بۆهەر تۆنێک گەنم، بڕی 850 هەزار دینار بە جووتیاران دەدرێت، ئەمەش دوای ئەوەی گەنمەکە نموونەی لێ وەردەگیرێت و لە پشکنینەکان دەردەچێت. بۆ ئەمساڵ، 375 هەزار تۆن گەنم لە سنووری پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان وەردەگیرێن. 




Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP