دواین هەواڵ

جیهان‌

 23/05/2023

کڵچدارئۆغڵۆ: بەردەوام دەبم لەداوای ئازادکردنی دەمیرتاش

هەرێم نیوز

سەرۆکی گشتیی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) رایگەیاند، بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانى بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش لە زیندان.

کەمال کڵچدارئۆغڵۆ، سەرۆکی گشتیی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) و کاندیدی ئۆپۆزسیۆن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا، لە دیمانەیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، رایگەیاند،  سەبارەت بە پرسی ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش بڕیاری دادگای دەستوری تورکیا و دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا هەیە بۆ ئازادکردنی

دەشڵێت،  وەک سیاسەتمەدارێک، نابێت بێدەنگ بێت لە بەرامبەر ئەو بڕیارانە.

کڵچدارئۆغڵۆ باسی لەوەشکرد ، بەردەوام دەبێت لە داواکانى بۆ ئازادکردنی دەمیرتاش لە زیندان

دەشڵێت، هەر کەسێک لە بەرامبەر نادادپەروەریدا بێدەنگ بێت، شەیتانی بێ زمانە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP