دواین هەواڵ

ئابوری‌

 25/05/2023

وەزارەتى نەوتى عێراق رێکەوتنێکی لەگەڵ ئارامکۆ راگەیاند

هەرێم نیوز

حەیان عەبدولغەنی جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، ڕێککەوتنێکیان لەگەڵ کۆمپانیای ئارامکۆی سعودی بۆ وەبەرهێنان و پەرەپێدانی کێڵگەی غازی عەکاز لە پارێزگای ئەنبار واژۆکردوە.

حەیان عەبدولغەنی لە میانی بەشداریکردنی لە ئەنجومەنی هەماهەنگی عێراق و سعودیە ڕایگەیاندوە، "ئامانجی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی کێڵگەی غازی عەکاز گەیشتنە توانای بەرهەمهێنانی 400 ملیۆن پێ سێجای ستاندارد لە ڕۆژێکدا ".

ئاماژەی بەوەشکردوە، ڕێکەوتنی سەرەتایی لەگەڵ شانشینی سعودیە بۆ بەشداریکردن لە وەبەرهێنان لە پڕۆژەی نبراس کە یەکێکە لە گرنگترین و ئومێدبەخشترین پڕۆژە ستراتیژییەکان لە پیشەسازییەکانی پترۆکیمیایی لە عێراق و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەوەشی خستەڕو، هیوادارین کۆمپانیا سعودییەکان بەشداری بکەن لە پەرەپێدانی کێڵگەکان و بەرهەمهێنانی غاز بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا، بەو پێیەی ئامانجمان پڕکردنەوەی پێویستی ناوخۆیی بۆ وزەی کارەبایە دوای گەشەپێدان
رونیشیکردەوە، "لەگەڵ لایەنی سعودی ڕێککەوتن کراوە بۆ گواستنەوەی هەزار مێگاوات وزەی کارەبا بۆ عێراق، هاوکات کۆمپانیا سعودییەکان وێستگەیەک دادەمەزرێنن بۆ بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا بە بەکارهێنانی وزەی خۆر، وێستگەکەش گەورەترین وێستگە دەبێت لەسەر ئاستی عێراق کە وزەی خۆر بەکاربهێنێت بە وزەی خۆر توانای 1000 مێگاوات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP