دواین هەواڵ

وەرزش‌

 26/05/2023

گەوهەرەکە پێناچێت بڕوات ،بۆندێکی باشتری دەوێت لە باڤاری

هەرێم نیوز

بایرن میونیخ ئامادە نییە دانوستان لەگەڵ جۆشوا کیمیچ بکات و بەرشەلۆنەش چانسی ئەوەی نیە بۆ ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ بکات. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە میدیاکانی ئیسپانیاوە قسە و باس لەسەر جۆشوا کیمیچ و پەیوەندیکردنی بە یانەی بەرشەلۆنە دەکرا، بەڵام تا ئێستا یانە کەتەلۆنیەکە بیریان لەم گرێبەستە نەکردوەتەوە.

بە وتەی جیرارد ڕۆمیرۆی ڕۆژنامەنوسی نزیک لەیانەی بەرشلۆنە بەهۆی کێشەی داراییەوە، جۆشوا کیمیچ لەنێو بژاردەکانی یانەی بەرشەلۆنەدا نییە بۆ جێگرتنەوەی سێرجیۆ بوسکێتس. بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی بلاوگرانا، دەنگۆکانی نزیک لە یاریزانە ئەڵمانیەکە زۆر گەشبینانە بوون.

بە هۆی ئەو کێشانە لەگواستنەوەکانی ئەم هاوینەدا ڕو لە یانە کەتەلۆنیەکە دەکەن ،پێناچێت بەرشەلۆنە بتوانێت بڕە پارەیەکی زۆر تەنها بۆ یەک یاریزان خەرج بکات.

هەروەها یانەکە گومانی ئەوەی هەیە ئەو یاریزانە ئەڵمانییە پەیوەندی بە چەند یانەیەکەوە کردبێت تەنها بۆ ئەوەی بایرن میونیخ ناچار بکات ئۆفەرێکی باشتری پێبدات.

لەلایەکی دیکەوە باڤارییەکان نیازی فرۆشتنی یاریزانەکەیان نیە.

بەرشلۆنە بۆ گواستنەوەی جۆشوا کیمیچ بە ئەگەرێکی زۆرەوە پرسیار لە لیڤاندۆڤسکی هاوڕێی جۆشوا دەکات بۆ زانینی بڕیاری یاریزانەکە هەروەها ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ" کە میدیایەکی ئیسپانییە، بڵاویکردووەتەوە ناوی جۆشوا کیمیچ چاڤی وروژاندوە بەڵام لە بەرشەلۆنە دەزانن کڕینی لە بایرن میونیخ کارێکی زۆر قورس دەبێت. کیمیچ دۆخێکی جیاوازی هەیە لەگەڵ ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسکی.

لیڤاندۆڤسکی تەنها ساڵێک لە گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن مابوو، بەڵام کیمیچ هێشتا دوو ساڵی ماوە بۆ گرێبەستەکەی. هەروەها کیمیچ نایەوێت بایرن ناچار بکات وەک لیڤاندۆڤسکی لەیانەکە بڕوات بەڵکو ئەو پەڕی ڕێزی بۆ یانەکەی دەگرێت.

هەڵوێستی بایرن میونیخ بەرامبەر جۆشوا کیمیچ زۆر ڕونە و بە وتەی فابریزیۆ ڕۆمانۆ، تا ئێستا بارودۆخی جۆشوا کیمیچ نەگۆڕاوە. هەڵوێستی بایرن میونیخ لەسەر جۆشوا کیمیچ زۆر ڕوونە.

ئەو یاریزانە ئامادە نییە بۆندەکەی نوێ بکاتەوە و باڤارییەکانیش هیچ نیازێکیان نییە دانوستان لەسەر ئەو یاریزانە بکەن سەرەڕای ئەوەی لە بەرشەلۆنەوە باس لە گرنگی پێدانی دەکەن. لە ئەڵمانیاوە دەزانن کە کیمیچ بە یاریزانێکی گرنگ دادەنرێت بۆ پڕۆژەی داهاتووی باڤاریا.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP