دواین هەواڵ

وەرزش‌

 27/05/2023

مۆرینهۆ دەتوانێت لە ئالاسکا سەلاجە بفرۆشێت

هەرێم نیوز

ڕاهێنەری ئەفسانەیی پێشووی یانەی ئەیسی میلان و ئیتاڵیا ڕایگەیاند، خۆزێ مۆرینیۆ ئەزموونێکی زۆری هەیە کە دەتوانێت لە ئەلاسکا ساردکەرەوە بفرۆشێت و ئەمەش یارمەتیدەرێکی گرنگ دەبێت بۆ ڕۆما لە بوداپێست.

یانەی ڕۆما لە یاری کۆتایی یۆرۆپا لیگ ڕووبەڕووی سیڤیلیە دەبێتەوە و ئاریگۆ ساکی پێی وایە کوڕانی خۆسێ مۆرینیۆ دەتوانن جامەکە بەرز بکەنەوە.

ئاریگۆ ساکی لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ گازێتا دیلۆ سپۆرت ڕایگەیاند؛ ڕۆما ڕاهێنەرێکی خەیاڵی هەیە و ئەزموونێکی زۆری هەیە.

توانای فرۆشتنی سەلاجەی هەیە لە ویلایەتی ئەلاسکا. تیمەکانی پراکتیکین و لە هەمان کاتدا کەسایەتییەکی زۆر بەرزیان هەیە. هەرگیز وازناهێنن و مۆ توانیویەتی هەمووان بەشداری پێبکا لە تیپەکەیدا. ئێمە ئەو تیپە دەبینین کە تۆپباران دەکات، ئەوانیش سیڤیلیایە. وە ڕۆما کە زیاتر بەرگریکار دەبێت. شێوازێکی ئیتاڵییان هەیە.

مرۆڤ دەتوانێت چاوەڕوانی هەر شتێک لە تیپەکەی مۆرینیۆ بکات، بە شاکارێکیشەوە.

فیۆرێنتینا لە یاری کۆتایی خولی کۆنفرانسەکانی ئەوروپا ڕووبەڕووی وێستهام دەبێتەوە، ئاریگۆ ساکیش لەسەر ئەم یارییە دەڵێت؛ یارییەکی سەختە چونکە تیپە ئینگلیزیەکان بە چڕییەکی زۆرەوە یاری دەکەن. فیۆرێنتینا لە یاری کۆتایی جامی ئیتاڵیا بەرامبەر ئینتەر ئاستێکی باشی پێشکەش کرد، بەڵام چەند ساتێکی خراپی لە یارییەکەدا هەبوو.

من لە نزیکەوە بەدواداچوون و سەرسامم بە ڤینسێنزۆ ئیتالیانۆ. ئەو بەدوای ڕێگایەکی نوێدا دەگەڕێت بۆ سەرکەوتن و دەبێت بڵێم تیمەکانی هەرگیز بێزارکەر نین. دڵخۆش دەبم بۆ ئەوەی ڤیۆلا جامەکە بباتەوە.

زۆرینە پیان وایە مان سیتی چامپیۆنس لیگ دەباتەوە ،بەڵام ساکی هاوڕای ئەو بۆ چونە نیە مان سیتی کوالیتی بەرزی هەیە. گواردیۆلا ئەم گروپەی بەئاگا هێنایەوە و پاڵنەرێکی بۆ دروست کرد.

ئێستا هێرش دەکەن، لە بۆشاییەکاندا دەجوڵێن و کوالیتی تیپەکەیان تەنها لەسەر بنەمای کوالیتی تەکنیکی یاریزانەکان نییە. بەڵام متمانەم پێ بکەن ئینتەرمیلان چانسی بردنەوەی هەیە چونکە ئێمەی ئیتاڵی هەمیشە لە ساتەوەختە گرنگەکاندا ئامادەین و ئەوانی تریش ئامادە نین و دەبێت ئەمە بپارێزین. ئەگەر سیتی جامەکەی دەوێت، ئەوا پێویستە لەناو یاریگادا جامەکەی بباتەوە، چونکە یاریزانانی ئینتەرمیلان دەتوانن کێشە بۆ هەر تیپێک دروست بکەن.

گواردیۆلا دەزانێت ناتوانێت هیچ هەڵەیەک بکات چونکە ڕاهێنەرێکی وەک ئینزاگی لێی خۆش نابێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP