دواین هەواڵ

کوردستان‌

 28/05/2023

3 كەس بەهۆی تێكدانی ئارامییەوە دەستگیر كران

هەرێم نیوز

دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان دەستگیر كردنی 3 كەسی راگەیاند، كە پشێوییان ناوەتەوە و تەقەیان كردووە و ئارامی هاوڵاتیانیان تێكداوە.

دەزگاكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردۆتەوە، لەپێناو پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هاوڵاتیان و دوای بەدەستهێنانی زانیاری لە رۆژانی رابردودا و دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، 3 تۆمەتبار دەستگیركران.

رونیشكراوەتەوە، یەكێك لە تۆمەتباران دانیشتوی قەزای چەمچەماڵە و چەند كەسێكی بەكرێ گرتووە بۆ ئەوەی لە سنوری قەزاكە هەستن بە تەقەكردن و نانەوەی پشێوی و تێكدانی ئارامی و ئاسایشی هاوڵاتیان.

دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان جەختی لەوەش كردووەتەوە، تۆمەتباران بەپێی ماددەی 432 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانیان بەردەوامە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP