دواین هەواڵ

جیهان‌

 12/09/2023

سەرۆکی کۆریای باکور گەیشتە ڕوسیا و ئەمریکاش نیگەرانە

هەرێم نیوز

سەرۆکی کۆریای باکور بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی ئاڵوگۆرو تەکنەلۆژیای چەک لەگەڵ سەرۆکی روسیا گەشتە مۆسکۆ، ئەمریکاش نیگەرانە و هۆشداری توند دەداتە سەرۆکی کۆریای باکور.

ئاژانسی ریا نۆڤستی روسی بڵاوکردەوە ، کیم جۆن ئۆن سەرۆکی کۆریای باکور بەمەبەستی تاوتوێکردنی گرێبەستی ئاڵوگۆری چەک و تەکنەلۆژیای سەربازی و بۆمبی ناوەکی گەشتە ڕوسیاو وابڕیارە لەوبارەیەوە لەگەڵ ڤلادمیر پۆتن سەرۆکی روسیا کۆبێتەوە.

هەفتەیەک لەمەوبەریش سەرۆکی کۆریای باکور و سەرۆکی روسیا تاوتوێی هاوکارییە سەربازییەکانی نێوانیان کردوە کە وابڕیارە ڕوسیا هاوکاری کۆریای باکور بکات لەبەهێزکردنی تەکنەلۆژیای سەربازیی لە بەرامبەریشدا کۆریای باکور موشەک و دژە موشەکی ئاسمانی بە روسیا بدات.

ئاژانسی ریا نۆڤستی ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەمریکا هۆشداری داوەتە کیم جۆن ئۆنی سەرۆکی کۆریای باکور کە هەڵوێستی توندیان دەبێت بەرامبەر وڵاتەکەی ئەگەر کیم چەکی کوشندە بداتە روسیا بۆ بەکارهێنانی لە جەنگی ئۆکرانیا .

جاک سۆلیڤان وتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد، هەنگاوەکانی نێوان روسیا و کۆریای باکور لە قۆناغێکی گەورەدایە، پڕچەک کردنی روسیا بە موشەک و دژەموشەکی ئاسمانی دژی ئۆکرانیا مەترسیەکی گەورەیە لەسەر ناوچەکە دەبێت.
سەردانەکەی سەرۆکی کۆریا بۆ ڕوسیا ٣ رۆژ دەخایێنێ و لەماوەی ٤ ساڵی رابوردوشدا ئەمە یەکەم سەردانی کیم جۆن ئۆنە بۆ دەرەوی وڵات.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP