دواین هەواڵ

ئابوری‌

 14/09/2023

شاندەکەی هەرێم لە بەغداد داوی 750 ملیاری مانگانەیان کردووە

هەرێم نیوز

ئه‌مڕۆ پێنج شەممە، شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته‌ به‌غدا و ژماره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌ و دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا په‌یوه‌ست به‌ پشك و شایسته‌ داراییه‌كانی كوردستان و كێشه‌كان ئه‌نجامدا.

دوای کۆبونەوەکە سەرچاوەیەک لە بەغداد بە هەرێم نیوزی رایگەیاند: شاندەکەی هەرێم لە بەغداد داوی  750 ملیاری مانگانەیان کردووە بۆ مووچەی مانگەکانی تا ساڵی نوێ.

هەروەها بە پێی زانیاریەکان شاندەکەی هەرێم، کۆدەبێتەوە لەگەڵ سەرکردە شیعەکان هەریەک لە هادی عامری و مالیکی و خەزعەلی، کە ڕۆڵی یەکلاکەرەوەیان هەیە لە بڕیاردان لە بەغداد.

ئاماژەکان وای بۆ ئەچن ئەمجارە شاندەکەی هەرێمی کوردستان بە دەستی بەتاڵ نەگەڕێنەوە، بتوانێت شایستە دارایەکانی هەرێم بەدەستبێنێت، دەست بە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەاران بکرێت.

 

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP