دواین هەواڵ

عێراق‌

 14/09/2023

نووری مالیکی: حکومەتی عێراق شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت

هەرێم نیوز

کۆبوونەوەی شاندی باڵای هەرێم لەگەڵ هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆتایی هات و دوای کۆبوونەوەکە، نووری مالیکی وتی، "بەبۆچوونی من حكومەتی عێراق شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت".

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەمە، 14ی 9ی 2023، کۆبوونەوەی شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆتاییهات و دوابەدوای کۆبوونەوەکە، نووری مالیکی رایگەیاند، چارەسەرکردنی کێشەکان مەحاڵ نییە.

وتیشی، پێویستە کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێن.

نووری مالیکی ئاماژەی بەوەش کرد، "گەشبینین بە چارەسەرکردنی کێشەکان".

راشیگەیاند، "بەبۆچوونی من حكومەتی عێراق شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان دەنێرێت".

وتیشی، "پشتیوانی ناردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان دەكەین".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP