دواین هەواڵ

ئابوری‌

 5 رۆژ پێش ئێستا

وتەبێژی حکومەتی هەرێم زانیاری نوێ لەبارەی موچەی مانگی حەوت دەخاتەڕوو

هەرێم نیوز

وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، "سبەی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت و لەگەڵ گەیشتنی پارەكەی عێراق دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت."

ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ی ئەیلولی ٢٠٢٣، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سبەی چوار شەممە بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەڕێوە دەچێت، یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكەی سبەی ئەنجوومەنی وەزیران، تاوتوێی دەرئەنجامەكانی سەردانی شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبێت بۆ بەغدا".

سەبارەت بە وادەی دابەشكردنی مووچە، پێشەوا هەورامانی وتی، "چاوەڕێی ناردنی بڕی پارەكەی بەغدا دەكەین و هەركاتێك پارەكە گەیشت، ڕاستەوخۆ دەست به ‌دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت".

ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگە، لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی بڕیاردرا بۆ ماوەی سێ مانگ بڕی ٧٠٠ ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بنێردرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP