دواین هەواڵ

وەرزش‌

 20/09/2023

پرۆسەی فرۆشتنی یانەی ئیڤەرتۆن

هەرێم نیوز

پرۆسەی فرۆشتنی یانەی ئیڤەرتۆن بە سێ قۆناغ تێدەپەڕێت دوای گەیشتن بە ڕێککەوتن بۆ فرۆشتنی

94-1.%ی پشکەکانی فەرهاد موشیری لە ئیڤەرتۆن بە کۆمپانیای وەبەرهێنانی ئەمریکی 777 Partners: 1- تاقیکردنەوەی پریمەرلیگ.

2- تێپەڕاندنی مەرجەکانی فیدراسیۆنی ئینگلیزی

3- پێداچوونەوە بە دەسەڵاتی ڕەفتاری دارایی بەگوێرەی دەیڤید ئۆرنشتاین، خاوەنە نوێیەکان متمانەیان بە ڕاهێنەری ئێستای شۆن دایچ هەیە و ئەگەر فرۆشتنەکە تەواو بوو، نایانەوێت لە کارەکەی دووربخەنەوە، هەروەها کیڤن تێلوێڵ بەڕێوەبەری وەرزشی گۆڕانکاری بەسەردا نایەت، لانیکەم لە بازاڕی گواستنەوەکانی مانگی یەکدا.

بەگوتەی دەیڤید ئۆرنشتاین، خاوەنە نوێیەکان قەرزێکی داراییان بەبڕی دەیان ملیۆن دۆلار بەخشیوەتە یانەکە بۆ ئەوەی قەرزەکانی دروستکردنی یاریگا نوێیەکە بدەنەوە و پرۆسەی دروستکردنەکە دوا نەخەن، ئەو پارەیە بە دەرزی لێدانی پشک بۆ ناو یانەکە نازانرێت، بەڵکو بۆ پاڵپشتی داراییە بەهۆی تەواونەکردنی یاریگای یانەکەوە.

ئێستا ئەو قەرزانەی کە دەمێننەوە تا کۆتایی دروستکردنی یاریگاکە 200 ملیۆن پاوەندە، کە خاوەندارێتی نوێ دەیگرێتە ئەستۆ بەگوتەی پۆڵ جۆیس، خاوەنە نوێیەکان پێویستە 140 ملیۆن پاوەندە تا قەرزەکانیان بدەنەوە کە لە ئیڤەرتۆن تۆمارکراون، دیارترینیان بۆ ئەندی بەیڵ و جۆرج داونینگە جگە لە 140 ملیۆن پاوەند، دوو قەرزی زەبەلاح هەیە بۆ کۆمپانیای MCB Capital و Mysteries Media بە بەهای 350 ملیۆن پاوەند، کە خاوەنە نوێیەکان پابەند دەبن بە گەڕاندنەوەی.

تا ئێستا هیچ بەهایەکی ڕوون بۆ فرۆشتنی یانەکە نییە، بەڵام بەهۆی دۆخی خراپی دارایی لە ئێستادا فەرهاد موشیری ناچار بوو بڕی فرۆشتنەکە بە قیست قبوڵ بکات بە مەبەستی ڕزگارکردنی دۆخەی یانەکە تێی کەوتوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی، هەندێک سەرچاوە پێشبینی دەکەن فرۆشتنی یانەکە 500 ملیۆن پاوەند تێپەڕێنێت، بەڵام تا ئێستا هیچ نرخێکی ڕوون دیاری نەکراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP