هەرێم نیوز
مەلا بەختیار رایدەگەیێنێت بەشداری لە کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانی کوردستاندا ناکات و دەڵێت، "ئۆباڵی نەچوونی من و ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵا بۆ کۆنگرە لە ئەستۆی بافڵ تاڵەبانییە."
ئەمڕۆ دووشەممە، مەلا بەختیار، رایگەیاند، بەشداری لە کۆنگرەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ناکات و ئۆباڵی بەشداری نەکردنی خۆی و ژمارەیەک لە سەرکردەی دیاری یەکێتی دەخاتە سەر مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و بافڵ تاڵەبانی.
لەبارەی پرۆسەی دیاریکردنی ئەندامانی کۆنگرەکە، مەلا بەختیار ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوانەی بۆ کۆنگرە دەرنەچوون، "کەڕامەتی سیاسی خۆیان نەفرۆشتووە" و هەروەها گوتی، "ئەوەی کراوە هەڵبژاردن نییە دەستنیشانکردنە و رێگەنەدراوە کەسانی ماندوو و دڵسۆزی یەکێتی بۆ کۆنگرە دەرچن".
مەلا بەختیار ئاشکرایکرد، کە ناکۆکی زۆر لەبارەی ئەنجامدانی کۆنگرەی یەکێتی هەیە و هیچ رێککەوتنێک نییە بۆ ئەوەی کۆنگرە بەشێوەیەک بەڕێوەبچێت کە ئامانجەکانی خۆی بپێکێت.
ئهوهشی خستهڕو، "یەکێتی لە ئێستادا سەرەڕای ئەوەی رێژەی ئەگەری دەنگەکانی کەمیکردوە، سەرجەم دەرگاکانی رێککەوتنی داخستوە، سەرەنجامی کۆی سیاسەتی ساڵانی رابردوی یەکێتی، یەکێتی کردوەتە بە بەشێک لە شکستەکانی حکومەت، هیچ خالێکی نەرێنی حکومەت نییە یەکێتی تێدا نەبوبێت".
لەبارەی پەیوەندییەکانی یەكێتی لەگەڵ لایەنەکانی دیکە، مەلا بەختیار جەختی لەسەر ئەوە کردەوە، ئەم قۆناغە پێویستی بە ئاشتەوایی هەیە و یەکێتیشی بە بەرپرسیار زانی لە هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی ستراتیژی لەگەڵ پارتی.