هەرێم نیوز
ئێرلینگ هالاند هێرشبەری نەرویجی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕەخنەی لە ناوبژیوانی سیمۆن هوپەر گرت، دوای ئەوەی یانەکەی مانچستەر سیتی ڕۆژی یەکشەممە لە گەڕی چواردەهەمی خولی ئینگلیزی بە ئەنجامی 3-3 یەکسانبوون لەگەڵ یانەی توتنهام ،پێدەچێت بەهۆی شکاندنی دیسپلینەکان هێرشبەرەکە ڕوبەڕوی سزا بکرێتەوە
یاریزانەکە توڕە بوو لەوەی هوپەر لە کاتێکی چارەنووس سازی یارییاندا دەرفەتێکی سیتی هەڵوەشاندوەتەوە.
هالاند فاوڵی لێکرا، بەڵام بەخێرایی هەستا و تۆپێکی پێشەوەو بۆ هاوڕێکەی جاک گریلیش بەڕێکرد لە کۆتا ساتەکانی یارییەکەدا کە هێرشبەرەکەی مان سیتی یەک دژی یەک لەگەڵ گۆڵپارێزی توتنهام مایەوە بەڵام هوپەری ناوبژیوان دەرفەتەکەی ڕاگرت و یارییەکەی گەڕاندەوە بۆ لێدانی فوڵ ،ئەمەش هێرشبەرەکەی توڕەکرد
هالاند یەکێک بوو لەو یاریزانانەی سیتی کە ناڕەزایی دەربڕی بەرامبەر بە بڕیارەکەی ناوبژیوان، دوای یارییەکەش بەردەوام بوو لە ناڕەزایەتییەکانی، لەکاتێکدا تۆمارێکی ڤیدیۆیی یارییەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "X" بڵاوکردەوە، لەگەڵ کۆمێنتێکی سێ پیتی کە هێمای دەربڕینێکی زەق و توڕەییە بە واتای ئەمت (چى دۆزەخێکه ئه مه) وەک ئاماژەیەک بۆ بڕیاری ناوبژیوان.
پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەرە ئیسپانییەکەی یانەی مان سیتی، کاتێک دوای یارییەکە قسەی بۆ میدیاکان کرد، ئاگاداری ئەو پۆستە نەبوو، بەڵام لە لێدوانێکدا لەسەر ئەوەی هالاند کردوویەتی و دەڵێت: ئەمە شتێکی ئاساییە، کاردانەوەکانی هەمان کاردانەوەی دە یاریزانەکەی دیکە بوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ناتوانیت قسە لەگەڵ ناوبژیوانان و بەرپرسی چوارەم بکات، بۆیە ئەمڕۆ ئەگەر هەوومان قسەمان بکردایە دە یاریزانی تیپەکەمان دەردەکران.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: تا ڕادەیەک نائومێد کەر بوو، ئەگەر ئەمڕۆ ناوبژیوان یارمەتی مان مانچستەر سیتی بدایه، بەم هەنگاوەی بێ هیوا دەبووم، بە دڵنیاییەوە.
گواردیۆلا ئاماژەی بەوەشکرد، نایەوێت “قسەی مایکڵ ئارتێتا” دووبارە بکاتەوە، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ توڕەیی هاونیشتیمانەکەی، ڕاهێنەری ئارسناڵ، دوای ئەوەی بە بڕیارێکی هەڵە و کاریگەری لەسەر تیپەکەیان لە یارییەکەیان بەرامبەر نیوکاسڵ یونایتد، کە تاکە دۆڕاندنی تیپەکەیەتی لەم وەرزەدا.