دواین هەواڵ

وەرزش‌

 08/12/2023

سکالۆنی لەبەردەم دووڕیانی وازهێنان یان بەردەوام بون ماوەتەوە

هەرێم نیوز

ئەگەری دەستلەکارکێشانەوەی لیۆنێل سکالۆنی لە سەرکردایەتی هەڵبژاردە ئەرجەنتین بەهێزتر بووە

چەند هەفتەیەک لەمەوبەر بوو کە لیۆنێل سکالۆنی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و براوەی مۆندیالی ٢٠٢٢ باسی لە دەستلەکارکێشانەوەی لە سەرکردایەتیکردنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین کرد.

لەگەڵ تێپەڕبوونی ڕۆژەکاندا وا دیارە بڕیارەکەی ئەم ڕاهێنەرە تەمەن ٤٥ ساڵە جدییە. دوای تیروپشکی جامی کوپا ئەمریکای ٢٠٢٤ تا ئیستا ڕون نەبوەتەوە ئەو ڕاهێنەرە کارەکەی بەجێدەهێڵێت یان بەردەوام دەبێت. سکالۆنی لە لێدوانێکدا وتی؛ هێشتا بیر لە بڕیارەکەم دەکەمەوە و پەلەناکەم.

دەبێت بزانم شتەکان چۆن دەڕۆن و سەرلەنوێ دەست پێبکەمەوە هێشتا بڕیارم نەداوە. یاریزانانی ئەرجەنتین پێویستیان بە ڕاهێنەرێکە کە بە هەموو سۆز و وزەیەکەوە کار بکات و بێگومان لە ئاستی خۆیاندا بێت.

لەگەڵ هەردوو مێسی و تاپیا (سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین) گفتوگۆم کردووە و ئێستا دەبێت بیر لە بڕیارەکەم بکەمەوە بۆ(بەردەوامبوون لە کارکردن). سکالۆنی پاش بەدەستهێنانی نازناوی کوپا ئەمریکا و نازناوی مۆندیال لەبەردەم دووڕیانی وازهێنان یان بەردەوام بون لەگەڵ هەڵبژاردەی تانگۆ ماوەتەوە.

ڕاهێنەرە گەنجەکەی ئەرجەنتین دەیەوێت ئەزمونێکی نوێ لە کاری ڕاهێنەرایەتی لەیەکێک لە یانەکانی ئەوروپا تاقی بکاتەوە و بەدوای دەرفەتێکی گونجاودا دەگەڕێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP