هەرێم نیوز
دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە لە شاری سلێمانی دەستیپێکردووە و بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە چوار ماددەی خۆراکی نوێ زیادکراوە.
کامەران فەتاح بەڕێوەبەری کۆمپانیای بازرگانی دابەشکردنی خۆراک راگەیاند، ئەو ماددانەی زیادکراون بۆ بەشەخۆراکی ھاووڵاتیان لەمانگی رەمەزاندا، بریتین لە نیشاستە و مەعکەرۆنی و ئاردی سپی و شەعریە، بەڵام ھێشتا رێژەیەکی کەمی ئاردەکە گەیشتووەتە گەنجینەکان و دوای گەشتنی رێژەی پێویست ئەویش دابەشدەکەن.
بەڕێوەبەری کۆمپانیای بازرگانی دابەشکردنی خۆراک ئاماژەی بەوەشکرد، زۆربەی مەڵبەندەکانی خۆراک شەکر و زەیتیان پێگەیشتووە و پرۆسەکە بەردەوام دەبێت تا ئەوکاتەی ھەموو بابەتەکانی دیکە دابەشدەکرێن.