هەرێم نیوز
بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی هەولێر رایگەیاند، شەوی رابردوو کەسێک هێرشی کردوەتە سەر مامۆستایەکی ئاینی و ئێمەش سکاڵامان لەسەر هێرشبەرەکە تۆمارکردوە و لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە.
بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، شەوی سێشەممە لەکاتی جێبەجبکردنی ئەرکی ئاینی و خزمەتکردنی ڕۆژوەوانان، لەلایەن کەسێکەوە بە ناڕەوا دور لە ئادابی ئاینی و کۆمەڵایەتی ھێرش کراوەتە سەر مامۆستای (مزگەوتی گڵوباڵ سیتی).
ئاماژە بەوەشکراوە، وێڕای بەتوندی ئیدانەی ئەم ڕوداوە دەکەن و ڕاستەوخۆ ڕێکاری یاساییان لەگەڵ دەزگا پەیوەندیارەکان گرتەبەر و ھەماھەنگ بون تا ئەو کاتەی تۆمەتبار دەستگیرکرا.
ئەوەشخراوەتەڕو، ھەمو لایەک ئاگادار دەکەنەوە کە دامەزراوەکانی ئەوقاف داکۆکیکار و بەریگریکار و پارێزەری ڕاستەقینەی مامۆستایانن و بەدواداچوونیش بۆ ئەم ڕوداوە دەکەن تاکو یاسا ڕێڕەوی خۆی بەتەواوی وەردەگرێت.