هەرێم نیوز
ئەمڕۆ پێنجشەممە، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەنجوومەنی باڵای کۆمیسیاران بڕیایدا بە درێژکردنەوەی وادەی تۆمارکردنی ناوی کاندیدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تاوەکو رۆژی، یەکشەممە، 31ـی ئاداری 2024.
ئاماژەی بەوەش کرد، تاوەکو ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، 27-03-2024، پارتی و یەکێتی لیستی کاندیدانیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێشکەشی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق نەکردبوو.
وتیشی، "12 کاندیدی سەربەخۆ لە هەولێر، 20 لە سلێمانی و 13 لە دهۆک ناوی خۆیان بۆ هەڵبژاردنەکە تۆمارکردووە".
ئاماژەی بەوەش کرد، تاوەکو ئێستا هیچ داواکارییەکی فەرمی بۆ دواخستنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێشکەشکی کۆمیسیۆن نەکراوە و پابەندن لە ئەنجامدانی وادەی هەڵبژاردنەکە لە مانگی حوزەیرانی داهاتوو.
ئەوەشی خستەڕوو، لە هەرێمی کوردستان سێ ملیۆن و 789 هەزار و 360 کەس مافی دەنگدانیان هەیە، لەو ژمارەیە دوو ملیۆن و 783 هەزار و 552 کەس کارتی دەنگدانیان نوێ کردووەتەوە بەمەش زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگدەر کە دەکاتە رێژەی %26ـی کۆی رێژەی دەنگدەران کارتی بایۆمەتریان نوێ نەکردووەتەوە.
جومانە غەلای باسی لەوەش کرد، دوای 24 کاتژمێر لە دەنگدان، ئەنجامی بەرایی رادەگەیەنرێت لەسەر ئاستی پارت و بەربژێرەکان و لە ماڵپەری کۆمیسیۆن بڵاودەکرێتەوە، دوای 72 کاتژمێریش ئەنجامی بەرایی لەسەر ئاستی وێستگەکان رادەگەیەنرێت و لە ماڵپەری کۆمیسیۆن بڵاودەکرێتەوە، هەروەها دوای 7 رۆژ ئۆفیسەکانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەبێت وێنە و راپۆرتی خۆیان لەبارەی کارتی دەنگدان بدەن.
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی یەکشەممە 3ـی 3ی 2024 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مەرسومێکدا، وادەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد کە رۆژی (10ـی حوزەیرانی 2024) بەڕێوەدەچێت. لەوبارەیەوە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەبوەکردووە، بهپێى فهرمانهكه ههموو لايهنه پهيوهنديدارهكان پابهند دهبن به ئهنجامدانى كارى پێويست بۆ هاوكارى و ههماههنگى لهگهڵ كۆمیسيۆنى باڵاى سهربهخۆى ههڵبژاردنهكانی عێراق بۆ جێبهجێكردنى فەرمانەکە، کە لە رۆژى دهرچوونييهوه جێبهجێ دهكرێت