دواین هەواڵ

ئابوری‌

 پێش 2 هەفتە

وەزارەتی دارایی هه‌رێم بڕیارێكی له‌باره‌ی دانه‌وه‌ی قه‌رزی پێشینه‌ی كشتوكاڵی ده‌ركرد

هەرێم نیوز

سەرجەم پێشینە کشتوکاڵییەکان کە وەک قەرز لە ئەستۆی شەهیدانی سەنگەری بەرەکانی دژ بە شەڕی داعش، لەسەر بودجەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی پاکتاو دەکرێن.  

وەزارەتی دارایی رێنمایی دارایی ژمارە (1)ی ساڵی 2024ی تایبەت بە پێشێنەیە كشتوكاڵییەكانی ده‌ركرد كە وەك قەرز لە ئەستۆی شەهیدانی سەنگەری بەرەكانی دژ بە شەڕی داعش (پێشمەرگە، هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ و هاووڵاتاینی خۆبەخش و فەرمانبەرانی راژەی شارستانی) لەسەر بودجەی وەزارەتی دارایی پاكتاو دەكرێت.

بڕیارەکە پاڵپشت بە نووسراوی ژمارە 1619ـی ئەنجوومەنی وەزیران لە 31-01-2024 و بڕگەی (سێیەم) کۆنووسی لیژنەی دەرکردن و پێداچوونەوە بە ڕێنماییە داراییەکان، ژمارە (98 لە 04-03-2024) دەرکراوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP