دواین هەواڵ

ئابوری‌

 پێش 2 هەفتە

سۆران عومەر: حکومەتی عێراق پابەند کراوە بەپێدانی سێ موچە نەدراوەکی ساڵی 2023

 هەرێم نیوز 

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ”دادگای فیدڕاڵی عێراق، حکومەتی عێراقی پابەند کردووە بە پێدانی موچەی سێ مانگی ساڵی ڕابردووی فەرمانبەرانی هەرێم”.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی ”دوای وەڵامی سەرۆک وەزیران لەسەر سێ موچە نەدراوەکەی ساڵی ٢٠٢٣ی فەرمانبەرانی هەرێم، بابەتەکەم ئاراستەی دادگای فیدراڵی کرد بۆ یەکلایی کردنەوەی ئەو سێ موچەیە. کە پێویستە بەپێی بڕیاری دادگی فیدراڵی ژمارە (٢٢٤ و موحدتها ٢٦٩/ اتحادیە/٢٠٢٣) بدرێتەوە بەفەرمانبەران و خانەنشینان و سودمەندانی تۆڕی کۆمەڵاتی”. 

سۆران عومەری ئەوەی خستووەتەڕوو ”وەرنەگرتنی سێ مووچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگەکانی ( ١٠-١١-١٢)ی ساڵی ٢٠٢٣ کەبووە هۆکاری دوو سکاڵا لە دادگای باڵای فیدراڵی و دەرچونی بڕیاری ژمارە (٢٢٤ و موحدتها ٢٦٩/ اتحادیە/٢٠٢٣) پێدانی موچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و سودمەندانی تۆڕی کۆمەڵایەتی لەهەرێمی کوردستان خستە ئەستۆی حکومەتی عێراقی بەڕێگای توطین”.

سۆران عومەر، دەشڵێت ”بە نوسراوی ژمارە (٧٠٢/د لە٢٥/٢/٢٠٢٤) هاوپێچ بەواژۆی (٢٥) ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران پاڵپشت بەبڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی ژمارە (٢٢٤ و موحدتها ٢٦٩/ اتحادیە/٢٠٢٣) داوامان لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد بەهاوبەشی لەگەڵ حکومەتی هەرێم بەداهاتی نانەوتی ئەو سێ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین بکەن”.

سۆران عومەر سەبارەت بە وەڵامی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نوسیویەتی ”نوسینگەی بەڕێز سەرۆک وەزیران بەنوسراوی ژمارە ( ٣٠٠٢/٢٤١٠٢٧٣ لە ٢٧/٣/٢٠٢٤) لەوەڵامدا بۆ ئەم بابەتە پابەندی خۆی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵەکانی (٢٠٢٣-٢٠٢٤-٢٠٢٥) و بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی بۆ ئەو بابەتە ڕادەگەیەنێت”.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP