دواین هەواڵ

ئابوری‌

 11/06/2024

50 هەزار مووچەخۆر لە ڕێگەی"هەژماری من"ەوە مووچەی مانگی 5 وەردەگرن

هەرێم نیوز

پرۆژەی "هەژماری من" لە فراوانبوون بەردەوامە و بۆ مانگی ئایار، 50 هەزار مووچەخۆر لە شاری هەولێر، لە ڕێگەی پرۆژەكەوە مووچە وەردەگرن.

حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ دوای ئەوەی مووچە دەچێتە سەر هەژماری مووچەخۆران، لە ڕێگەی كورتەنامەیەكەوە ئاگادار دەكرێنەوە كە دەتوانن بچن مووچەكانیان لە ئامێرەكانی پارەدەر (ATM) ڕاكێشن، كە بۆ ئەم مەبەستە لە شاری هەولێر 32 ئامێر لە شوێنە گشتییەكان بۆ پارەڕاكێشان چەسپێنراون.

لەو ژمارەی فەرمانبەران كە مووچەكانیان لە ڕێگەی هەژماری منەوە وەردەگرن، سەرجەم وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، بۆ مانگەكانی داهاتووش پرۆسەكە فراوانتر دەبێت.

بۆ زانینی زیاتر لەبارەی چۆنییەتیی ڕاكێشانی پارە لە ئامێرەكانی هەژماری بانكیی مووچەخۆران، سەیری ئەم ڤیدیۆیە بكەن گرته‌ بكه‌ و كلیك بكه‌ له‌م لینكه‌دا بكه‌ن https://www.youtube.com/watch?v=iOFA1_TvASI، هەروەها بۆ هەر پرسیارێك دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە 1991ـه‌وه‌ بكه‌ن.

هاوکات وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم رایگەیاند: ناونیشانی گشت ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارەی سەر بە پڕۆژەی هەژماری من بزانە لە پارێزگای هەولێر و لە ژێر هەموو وێنەیەکدا ناونیشانی تەواویان ببینە.


هەروەها دەتوانن سەردانی ماڵپەڕەکە بکەن لە ڕێی ئەم بەستەرە بۆ زانینی ناونیشانی سەرجەم ئامێرەکان لەسەر نەخشە:https://myaccount.gov.krd/atm-locator/

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP