دواین هەواڵ

کوردستان‌

 16/09/2024

تونێلیان لەناوماڵەکەیان لێدابوو بۆ دۆزینەوەی ئاسار

هەرێم نیوز
پۆلسی سلێمانی ڕایگەیاند، لە قەزای سەیدسادق چوار تۆمەتبار لە حەوشەی ماڵێکدا تونێلیان لێدابوو بۆ دۆزینەوەی ئاساری کۆن.

ئەمشەو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق زانیارییان دەستكەوت لەسەر باندێك كە بەدوای ئاساردا دەگەڕان و لەناوماڵێکدا تونێلیان لێدابوو بۆ گەیشتن بەئاسارەکان، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای چاودێریكردنێكی وورد توانرا لەكاتی ئەنجامدانی تاوانەكەیان تۆمەتباران دەستگیربكرێن.

ڕوونیشیکردەوە، لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران (أ، أ، أ لەدایكبووی 2001 – ن، أ، أ لەدایكبووی 1987 – م، أ، أ لەدایكبووی 1981 – ح، أ، أ لەدایكبووی 1990 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 24ف4 لەیاسای ژمارە 5ی ساڵی 2021ی ئاسار ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە گەڵیان بەردەوامە.

ئاشکراشیکرد، تۆمەتباران لەیەکێک لەگەڕەکەکانی قەزای سەیدسادق هەستاون بە هەڵكەندنی تونێلێک لەحەوشەی ماڵەكەی خۆیان بۆ گەیشتن بە ئاسارەكە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP