دواین هەواڵ

کوردستان‌

 08/12/2024

لە حاجیاوا باوکێک کچەکەی خۆی بە دەستڕێژی گوللە کوشت

هەرێم نیوز

پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە قەزای حاجیاوا لە دوای دروستبوونی دەمەقاڵێ لەنێوان باوک و کچێک باوکەکە بە دەستڕێژی گوللە هەڵیکوتاوەتە سەر کچەکەی و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە. 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ڪاتژمێر ۳:۳۰ ی دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ ۲۰۲٤/۱۲/۸ تەرمی ئافرەتێك بەناوی (ش،ف، أ) لە دایڪبووی ساڵی ۱۹۹۸ پیشە ژنی ماڵ دانیشتووی قەزای حاجیاوا گەڕەڪی ٥ی ئازار گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە ڪە شوێنەواری فیشەك بە جەستەیەوە دیاربووە.

 ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی ووتەی شایەدەکان دوای گەڕانەوەی تاوانلێکراو بۆ ماڵی باوڪی و دروستبوونی دەمەقاڵێ لەگەڵ باوکی لە ئەنجامدا باوڪی بەناوی(ف، أ، ح) لە دایڪبووی ساڵی ۱۹٦۷دانیشتووی قەزای حاجیاوا گەڕەڪی ڪوردستان دەستڕێژی گولەی لە تاوانلێکراو کردووەو بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە.

ئەوەشی خستەڕوو، تەرمی ناوبراو دوای ئەنجامدانی پشکنینی توێڪاری لە پزیشڪی دادوەری ڕانیە ڕادەستی کەس وکاری ڪرایەوە.

ئاشکراشیکرد، دواتر تۆمەتبار لە لایەن هێزەڪانمان لە بنکەی پۆلیسی ماکۆک و بنکەی پۆلیسی حاجیاوا بە هاوڪاری یاریدەدەریەتی ئاسایشی حاجیاوا دەستگیربڪرێت پەڕاوی لێڪۆڵینەوە بۆ ڕووداوەڪە ڪرایەوەو دادوەری لێکۆڵینەوە بەهۆی ڕوداوەکەوە بڕیاری دا بە دەست بەسەرداگرتنی چەڪی بەڪارتوو و ڕاگیرکردنی تۆمەتباران هەریەک لە باوکی تاوانلێکراو بە پێی مادەی (٤٠٥ لە یاسایی سزادانی عێڕاقی) و هاوسەرەکەی بەناوی(ڕ، ئ، ح).

جەختی لەوەشکردەوە، بەپێی مادەی (٤٠٥ بەدەلالەتی مادەی ٤٧ و ٤٨) لە یاسای سزادانی عێڕاقی و لێڪۆڵینەوە لە ڕووداوەڪە بەردەوامە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP