هەرێم نیوز
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕێكارە نوێیەكانی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری لە هەرێمی كوردستان ئاشكرا کرد.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی شۆفێری بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە، هەر كەسێك بیەوێت مۆڵەتی شۆفێری دەربهێنێت، دەبێت بۆ ماوەی 21 ڕۆژ وانە بخوێنێت و 12 ڕۆژیش ئۆتۆمبێل لێ بخوڕێت
ئاماژەی بەوەش کردووە، لە مانگی دووی ئەمساڵ بریار وایە پرۆژەکە جێبەجێ بکرێت.
ئەوەش هاتووە، “هەر كەسێك بیەوێت مۆڵەتی شۆفێری دەربهێنێت، پێویستە 21 ڕۆژ و بۆ ماوەی 45 خولەك وانە بخوێنێت و هەروەها 12 ڕۆژیش بۆ ماوەی 30 خولەك ئۆتۆمبێل لێ بخوڕێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو، “ئەو كەسانەی لە تاقیكردنەوەكاندا دەرناچن، بۆ دووبارەكردنەوەی تاقیكردنەوەكە دەبێت 25 هەزار دینار بدەن.”