هەرێم نیوز
حکومەتى عێراق و کۆمپانیاى بریتیش پێترۆلیۆمى بەریتانی یاداشتێکى لێکتێگەیشتینان بۆ گەشەپێدانى کێڵگە نەوتییەکانى کەرکوک واژۆکرد.
یاداشتەکە رۆژى چوارشەممە، لەمیانەى سەردانەکەى محەمەد شیاع سودانى سەرۆک وەزیرانى عێراق بۆ لەندەن و لەنێوان حەیان عەبدولغەنى جێگرى سەرۆک وەزیران و وەزیرى نەوت و بەرێوەبەرى گشتى کۆمپانیاى نەوتى باکور و کۆمپانیاى بریتیش پێترۆلیۆمى بەریتانی (BP) ئیمزاکرا.
نوسینگەى سەرۆک وەزیرانى عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئامانج لە یاداشتەکە کارکردنە لە پڕۆژەى گەشەپێدانى چوار کێڵگەى نەوتى کەرکوک لەلایەن کۆمپانیاکەوە، بە ئامانجى زیادکردنى بەرهەمهێنانى نەوت و غاز.
کۆمپانیای بریتش پیترۆڵیۆم (BP) لە ساڵانی ڕابردوودا، چەندین کاری نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدانی لە کێڵگە نەوتییەکان لە عێراق ئەنجامداوە بە تایبەتیش لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک و بەسرە.
ھەروەھا کۆمپانیاکە لە ساڵی 2013دا، گرێبەستێکی بە بەھای 100 ملیۆن دۆلار بە مەبەستی گەڕان بە دوای بیری نەوت لە پارێزگای کەرکووک لەگەڵ حکوومەتی عێراق واژووکردبوو و لە ساڵی 2019 کۆتایی ھات.
بریتش پێترۆلیۆم (BP)ی بریتانی، یەكێكە لە كۆمپانیا گەورەكانی دنیا لە بواری نەوت و لە بیستەكانی سەدەی ڕابردودا ڕۆڵی لە دۆزینەوەی نەوت لە عێراقدا هەبوە، هەروەها لە پرۆژەی هاوبەشی كێڵگەی ڕومێلە لە باشوری عێراق خاوەنی ڕێژەی 50%ی قازانجی كێڵگەكەیە