هەرێم نیوز
ئەمریکا دوو فڕۆکەی بۆمبهاوێژی ستراتیژی "B-52"ی بۆ بنکەی هێزی دەریایی خۆی لە دوورگەی دیێگۆ گارسیا جێگیرکراون.
ئەم بۆمبهاوێژانە بۆ ئەو شەش فڕۆکەی B-2 زیاد کراون کە پێشتر لە بنکەکەدا بوون. ئەم جێگیرکردنە لە کاتێکدایە کە گرژییەکان لە ڕۆژئاوای ئاسیا و زەریای هیندی بەرزبوونەتەوە.
پێشتر ئەمریکا شەش فڕۆکەی بۆمبهاوێژی B-2ی بۆ بنکەی دیێگۆ گارسیا لە زەریای هیندی جێگیر کرد.
بڵاوەپێکردنی ئەو فڕۆکانە لە وەڵامی هێرشەکانی حوسییەکان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور و هەروەها وەک پەیامێک بۆ ئێران سەبارەت بە پشتیوانییەکانی بۆ ئەو گرووپە بوو.
فڕۆکە بۆمبهاوێژەکانی B-2کە توانای هەڵگرتنی بۆمبی سەنگەرشکێنیان هەیە، پێشتر لە پاییزی ڕابردوودا ئامانجە ژێرزەمینییەکانی حوسییەکانیان لە یەمەن کردبووە ئامانج.
دیێگۆ گارسیا، بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکایە لەسەر خاکی بەریتانیا و زیاتر لە دوو هەزار میل لە ئێرانەوە دوورە، لەگەڵ زیادبوونی گرژییەکان لەگەڵ تاران، سەرنجی زیاتر هاتەسەر ئەم بنکە سەربازییە.