دواین هەواڵ

جیهان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

تورکیا و عێراق 10 ڕێککەوتنیان واژۆ کرد

هەرێم نیوز

بەئامادەبوونی محەممەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا، هەردوو وڵات عێراق و تورکیا 10 ڕێککەوتنیان واژۆ کرد، کە بوارەکانی سەربازی، گۆڕانی کەشوهەوا، رێگری لە بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر، بەرگری و هاوئاهەنگیی نێوان لایەنەکانی هەردوو وڵات دەگرێتەوە.

 
ئەردۆغان پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ سوودانی و واژۆکردنی رێککەوتنەکان باسی دۆسیەی نەوتی کرد و رایگەیاند، "لە بابەتەکانی وەک دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی هێڵی بۆریی نەوتی عێراق-تورکیا، دەمانەوێت بە خێرایی بەرەوپێش بڕۆین."

بەشێکی قسەکانیش لەبارەی پەکەکەوە بووە، محەممەد شیاع سودانی رایگەیاند، "پەکەکە حیزبێکی قەدەغەکراوە لە عێراق و هەرگیز رێگە نادەین لە خاکی ئێمەوە دەستدرێژی بکرێتەسەر دراوسێکانمان."

سودانی کە ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەم لێدوانەی لە میانی گەشتەکەی بۆ تورکیا و کۆبوونەوەی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا کردووە، وتیشی، "ئێمە پێشوازی لە پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە دەکەین".

یاداشتەكانی نێوان تورکیا و عێراق ئەم بوارانە دەگرێتەوە:

- هاریكاریی لە بوارەكانی پیشەسازیی بەرگریی و ئاڵوگۆڕی شارەزایی.
- ڕێكارە ستانداردەكان بۆ گەڕانەوەی خۆبەخشانەی هاوڵاتیانی عێراقیی لە توركیاوە.
- هاریكاریی لە بواری دادوەرییدا.
- هاریكاری لە بواری روبەڕووبونەوەی بازرگانیكردنی نایاسایی بە ماددە هۆشبەرەكانەوە.
- پرۆتۆكۆڵی هاریكاریی لەبارەی كردنەوەی لقی زانكۆ توركییەكان لە بەغداد و بەسرە.
- هاریكاریی لە بواری بەڕێوەبردنی دۆخە لەناكاو و كارەساتەكان.
- هاریكاریی لە بواری پەیوەندییە گشتییە دیجیتاڵییەكان.
- هاریكاریی لە بواری چالاكییەكانی پێوانە و قەبارەدانان.
- دوو یاشتی لێكتێگەیشتن لە بواری هاوكاریی راهێنان لە وەزارەتی ناوخۆ.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP