هەرێم نیوز
دواجار دووکەڵی سپی لە سەرەوەی کڵێسای سیستین لە ڤاتیکان بەرزبووەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە 133 کاردیناڵی ڕۆمانی کاسۆلیک، کە لە دانیشتنێکی نهێنیدا کۆبوونەتەوە، پاپایەکی نوێیان هەڵبژاردووە.
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە دواجار دوکەڵی سپی لە شووشەی کڵێسای سیستینەوە بەرزبووەوە، ئەمەش نیشانەی ئەوە بوو کە کاردیناڵەکان دواجار توانیان پاپای دووسەد و شەست و حەوتەمین هەڵبژێرن بۆ ئەوەی دوای چەند خولێکی دەنگدان سەرکردایەتی کاسۆلیکەکانی جیهان بکات.
لەگەڵ بەرزبوونەوەی دوکەڵی سپی لە کاتژمێر ٦:٠٧ی ئێوارە، لە گۆڕەپانی سانت پیتەر، هاوار و قیژەی خۆشی لەناو خەڵکەکەدا بەرزبووەوە، قەشەکان نیشانەی خاچیان کرد و ڕاهیبەکان دەگریان، ئەو خەڵکانەش کە لەوێ ئامادەبوون هاواریان دەکرد "بژی پاپا."
بەرزبوونەوەی دوکەڵی سپی بەو مانایەیە کە براوە لانیکەم ٨٩ دەنگی پێویستی لە ١٣٣ کاردیناڵی بەشداربوو لە کۆنفرانسی هەڵبژاردنی جێنشینی پاپا فرانسیس بەدەستهێناوە.