هەرێم نیوز
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمه‌ریکا له میانی دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا، ئاماژەی بەوە کرد: گرژیی هیندستان-پاکستان پەیوەندی بە ئەمه‌ریکاوە نییە و دەستوەردان لە دۆخەکە ناکەن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی لە میانی بەشداری کردنی لە بەرنامەیەکی کەناڵی (فۆکس نیوز)ی ئه‌مه‌ریكی، ڤانس هەڵسەنگاندنی بۆ گرژیی هیندستان-پاکستان کرد‌و رایگه‌یاند : خوازیارن هەرچی زووە گرژیی نێوان هیندستان و پاكستان کەمببێتەوە، بەڵام ناتوانن کۆنترۆڵی ئەم وڵاتانە بکەن و ئەم گرژییە پەیوەندی بە ئەمه‌ریکاوە نییە و دەستوەردان لە دۆخەکە ناکەن.
جه‌ی دی ڤانس جێگری دۆناڵد تره‌مپ ئەوەشی خستەڕوو: ئه‌گه‌رچی به‌رده‌وامی گرژیی نێوان هه‌ردوو وڵات كاریگه‌ری له‌سه‌ر جیهان ده‌بێت ، به‌ڵام ئەمه‌ریکا ناتوانێت زۆر لە هەردوولا بکات چەک دابنێن و نیگەرانن لەم گرژییە و لە ڕێگای دیپلۆماسییەوە چاودێری پرسەکە دەکەن.
هه‌ر له میانی دیداره‌كه‌دا، جێگری سەرۆکی ئەمه‌ریکا ، هیوای خواست گرژیی نێوان ئەو دوو وڵاتە نەگۆڕێت بۆ جەنگێکی بەرفرانتری هەرێمیی، یان پێکدادانی ئەتۆمیی.