هەرێم نیوز
پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان "دەم پارتی" رایگەیاند، "درەنگانی شەوی رابردوو، بە جەڵتەی دڵ، مستەفا مەسعود تەکیک، هاوسەرۆکی دەم پارتی لە پارێزگای ئێلەهـ گیانی لەدەستدا".
ئاماژە بەوەکراوە، "تەکیک دوای تووشبوونی بە جەڵتەی دڵ، گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی سیامی ئەرسەک لە ئیستانبوڵ، بەڵام سەرەڕای هەوڵی پزیشکەکان نەتوانراوە رزگار بکرێت".
باس لەوەشکراوە، "مستەفا مەسعود تەکیک، بە درێژایی تەمەنی، بۆ یەکسانی و ئازادی و دادپەروەری خەباتی کردووە، هاوەڵێکی زۆر بەنرخ بوو بۆ پارتەکەیی و پەرۆشیی بۆ گەلەکەی".
ئەمەش لەکاتێکدایە، سری سورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتاری دەمپارتی و ئەندامی شاندی ئیمراڵی لە ڕۆژی 3ی ئەم مانگە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە كۆچی دوایی كرد.
ئەو پەرلەمانتارەی دەمپارتی کە هاوکات ئەندامی شاندی ئیمراڵی بوو لە ناوەڕاستی مانگی رابردوو بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گەیەندرایە نەخۆشخانە و دوای مانەوەی بۆ18 رۆژ لە نەخۆشخانەدا ئەمڕۆ لە تەمەنی 62 ساڵی گیانی لەدەستدا.