هەرێم نیوز
بهڕێوهبهرایهتی كاروباری مینی هەولێر: "ئاگاداری هاووڵاتییانی سنووری سۆران دەکەینەوە سبەی دەنگی تەقینوە دەبیستن و ترس و دڵهڕاوكێیان لا دروست نەبێت" .
ئهمڕۆ یهكشهممه، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کاروباری مین له پارێزگای هەولێر لە ئاگادارییەکدا رایگهیاند: "سبەی دووشەممە لە باڵەکایەتی تەقینەوەیەک ئەنجام دەدەین و دانیشتوانی قەزای چۆمان و ناحیەی گەڵاڵە و ناحیەی سمیلان لەمبارەیەوە ئاگادار دەکەینەوە کە کاتژمێر 10 بۆ 11ی پێش نیوەڕۆ چاڵاکیەکی لەناوبردنی بە کۆمەڵ بهڕێوهدهچێت ترس و دڵهڕاوكێیان لا دروست نەبێت".
ئاشکراشیکرد: "بەڕێوەبەرایەتییەکەمان هەڵدەستێت بە لەناوبردنی ژمارەیەک مین لە بەرزاییەکانی چیای بەردەبووک، بەم هۆیەوە دەنگی تەقینەوەکە بەرز دەبێت و هاوڵاتییان با نهترسن".
دەزگای مین داوایەکیش ئاراستەی هاووڵاتییان دەکات و دەڵێت: "داوا دەکەین هاووڵاتییان بۆ هیچ مەبەستێکی گەشتیاری و گیای بەهارە لەو ناوچەیە نزیک نەبنەوە و لەکاتی بیستنی دەنگی بەهیزی تەقەمەنیەکان نیگەران نەبن".