هەرێم نیوز
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەنجامنامەی پەکەکە سەبارەت بە بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و ڕادەستکردنی چەکەیانیان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاندووە: پێشوازی لە بڕیاری PKK بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە و چه‌کدانان و به‌پیره‌وه‌چوونی بانگه‌وازی به‌ڕێز ئۆجالان دەکەین و بە هەنگاوێکی چارەنووسسازى دەزانین کە لاپەڕەیەکی نوێ لە ناوچەکەدا دەکاتەوە. ئەم هەنگاوە نيشانه‌ى پێگەیشتنی سیاسييه و ڕێگە بۆ دیالۆگێکی ڕاستەقینە دەکاتەوە کە پێکەوەژیان و سەقامگیری لە تورکیا و سەرتاسەری ناوچەکە بەهێز دەکات.
دەشڵێت: ئێستا كاتى ئه‌وه‌يه و هه‌مووان چاويان له‌وه‌يه ئەم هەنگاوە گرنگه بە هەنگاوی ديكه‌ى ئەرێنی و پێويست لەلایەن هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە وەڵام بدرێتەوە. ئه‌مه زەمینەیەکی دروست و گونجاو ده‌هێنێته ئاراوه و ده‌بێته بنەمای ئاشتییەکی هەمیشەیی و گشتگیر کە کۆتایی بە دەیان ساڵ له توندوتیژی و ئازار و مه‌ينه‌تى دەهێنێت و ناوچەکە بەرەو ئاسۆی نوێی پێشکەوتن دەبات.
ئاماژەی بەوەش کردووە: وێڕای ستایش و پێ‌زانین بۆ ڕۆڵی سه‌رۆک ئه‌ردۆغان له پشتگیری‌کردن و هه‌وڵه‌کانی بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌که، دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه كه هەرێمی کوردستان وه‌ك هه‌ميشه پشتگیريی هه‌موو هەوڵێك بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان بە شێوەیەکی ئاشتیانە دەکات و هیوادارین ئەم دەستپێشخەرییە ببێتە خاڵی وەرچەرخانێکی یەکلاکەرەوە. هه‌روه‌ها ئامادەیيی تەواوی خۆمان دەردەبڕین بۆ به‌رده‌وامی له پێشکەشکردنی هه‌ر جۆرە يارمه‌تى و هاوكارييه‌ك بۆ سەرکەوتنی ئەم دەرفەتە مێژوویيیە.
ئەم ڕاگەیەندراوەی سەرۆکی هەرێم دوای ئەوە دێت، کە ئەمڕۆ دووشەممە 12-5-2025 پەکەکە بە ڕاگەیاندراوێکی ئەنجامنامەی کۆنگرەی دوازدەیەمین خۆی، ڕایگەیاند کە بڕیاریانداوە خۆیان هەڵوەشێننەوە و چەکدانێن و کۆتای بە هەموو ئەوکارانە هات بە ناوی پەکەکەوە دەکران.