دواین هەواڵ

کوردستان‌

 7 کاتژمێر پێش ئێستا

پەكەكە بە سێ قۆناغ لە ناوچەكەكانی هەرێم چەك دادەنێت

هەرێم نیوز 

پارتی كـ.ـرێكارانی كوردستان (پـ.ـەکەکە)، ئەمڕۆبڕیاری خۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یدا و هەموو جۆرە خەباتێکى چەکداریی کۆتایی پێهێنا، بەگوێرەی میدیاكانی توركیاش، پەكەكە بە چاودێری نەتەوەیەكگرتوەكان و بە سێ قۆناغ چەك دادەنێت كە لە ناوچەكەكانی هەرێمی كوردستان و شارەكانی دهۆك، هەولێر و سلێمانی دەبێت.

كەناڵی سی ئێن ئێن تورك بڵاویكردەوەتەوە، پارتی كـ.ـرێكارانی كوردستان لە چوارچێوەی پلانێکی سێ قۆناغیدا چەکەکانیان بە چاودێریی چاودێرانی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتوەکان ڕادەست دەکەن.

 ئاماژەی بەوەشكرد، چەكەكانیان لە چەند شوێنكی جیاوازی هەرێمی كوردستان ڕادەست دەكرێن، كە بریتین لە ئامێدی و كانی ماسی لە دهۆك، كۆیە لە هەولێر، ڕانیە و سەیدسادق لە سلێمانی، لەو ناوچانە دەبن كە بنەكە و بارەگاكانی ئەو پارتەی لێوە نزیكە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ دووشەممە 12-5-2025 پەکەکە بە ڕاگەیاندراوێکی ئەنجامنامەی کۆنگرەی دوازدەیەمین خۆی، ڕایگەیاند کە بڕیاریانداوە خۆیان هەڵوەشێننەوە و چەکدانێن و کۆتای بە هەموو ئەوکارانە هات بە ناوی پەکەکەوە دەکران



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP