هەرێم نیوز
بارزانی لەبارەی لەبارەی ئەنجامنامەی پەکەکە سەبارەت بە بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و ڕادەستکردنی چەکەیانیان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، جێگەی خۆشحاڵیە لە پڕۆسەی چارەسەریی ئاشتی لە تورکیا لایەنەکان هەڵوێستی باشیان هەبوو و هەنگاوی ئەرێنی بە ئاراستەی چارەسەری ئاشتیانە نرا.
بارزانی لە پەیامەکەیدا وتیشی، پەکەکەش کۆنگرەی خۆی بەست و کۆمەڵێک بڕیاری دەرکرد. ئێمە هیوادارین ئەو پڕۆسەیە بگاتە ئەنجامێکی باش و لە بەرژەوەندی و خێری ناوچەکە و هەموو لایەک بێت.
جەختیشیکردەوە، "ڕاشیدەگەیێنین بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە سەرکەوتنی ئەو پڕۆسەیە دەکەین".
پێشتریش نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر هەمان پرس راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوەو و وتی، "پێشوازی لە بڕیاری PKK بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە و چهکدانان و بهپیرهوهچوونی بانگهوازی بهڕێز ئۆجالان دەکەین و بە هەنگاوێکی چارەنووسسازى دەزانین کە لاپەڕەیەکی نوێ لە ناوچەکەدا دەکاتەوە. ئەم هەنگاوە نيشانهى پێگەیشتنی سیاسييه و ڕێگە بۆ دیالۆگێکی ڕاستەقینە دەکاتەوە کە پێکەوەژیان و سەقامگیری لە تورکیا و سەرتاسەری ناوچەکە بەهێز دەکات".
نێچیرڤان بارزانی وتیشی،" ئێستا كاتى ئهوهيه و ههمووان چاويان لهوهيه ئەم هەنگاوە گرنگه بە هەنگاوی ديكهى ئەرێنی و پێويست لەلایەن هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە وەڵام بدرێتەوە. ئهمه زەمینەیەکی دروست و گونجاو دههێنێته ئاراوه و دهبێته بنەمای ئاشتییەکی هەمیشەیی و گشتگیر کە کۆتایی بە دەیان ساڵ له توندوتیژی و ئازار و مهينهتى دەهێنێت و ناوچەکە بەرەو ئاسۆی نوێی پێشکەوتن دەبات".
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ دووشەممە 12-5-2025 پەکەکە بە ڕاگەیاندراوێکی ئەنجامنامەی کۆنگرەی دوازدەیەمین خۆی، ڕایگەیاند کە بڕیاریانداوە خۆیان هەڵوەشێننەوە و چەکدانێن و کۆتای بە هەموو ئەوکارانە هات بە ناوی پەکەکەوە دەکران