دواین هەواڵ

ئابوری‌

 20 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی داد: ڕاستاندن بۆ هەر کەسێک بکرێت پارەی لێ وەردەگیرێت

هەرێم نیوز
وەزارەتی داد رایگەیاند، بۆ هەموو راستاندنێک بڕی هەزار دینار بۆ رەسمی پوڵ وەردەگیرێ لە هاوڵاتییەکە.

 وەزارەتی دادی هەرێمی کوردستان، لەبارەی پەسەندکردن و راستاندنی بەڵگەنامەکان، رێنمایی بۆ هاوڵاتیان بڵاوکردەوە کە ئیتر ئەو کارە تایبەتمەندی خۆی دەبێ و دەڵێت، بۆ هەموو راستاندنێک بڕی هەزار دینار بۆ رەسمی پوڵ وەردەگیرێ لە هاوڵاتییەکە.

مەبەست لە راستاندن ، پشتگیرییە لە راست و دروستی واژۆ و مۆرەکانی سەر ئەو بەڵگەنامە و دۆکیۆمێنتانەی کە لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان رێکخراوە بە ئامانجی کارپێکردنی لە دەرەوەی وڵات.

یاخود ئەو بەڵگەنامە و دۆکیۆمێنتانەی کە لەلایەن باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەکانی عێراق یان نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کورستان لە دەرەوەی وڵات یان لایەنە پەیوەندارەکان لە وڵاتانی بیانی، رێکخراوە، بۆ کارپێکردنی لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان.

وەزارەتەکە دەشڵێت، ئەمڕۆ یەکشەممە 11.5.2025، تایبەتمەندی خۆی ئاشکراکردووە بۆ راستاندنی ئەو بەڵگەنامە و دیکۆمێنتانە کە لەلایەن وەزارەت و رێکخراوەکانەوە و نوێنەرایەتییەکانی نەلکێندراو بە وەزارەتێکەوە دەرچوێندراون.
ئەو بەڵگەنامە و دیکۆمێنتانە ئەم بوارانە دەگرێتەوە:
دابەشنامەی شەرعی یان یاسایی

بەڵگەنامەی دیاریکردنی میرات و ئەوانەی پەیوەندیدارە بە رێکارەکانی تەریکاتبەڵگەنامەی راسپێریی و سەرکاریی و وەقفەکان بریکارنامەی گشتی و تایبەت ئەگەر پەیوەست بوو بە سامانبەڵگەنامەی داهێنان و نیشانەکانی لێک جیاکردنەوە بۆ راستاندن لەسەر بەڵگەنامە، دۆکیۆمێنت، بریکارنامەکان و وێنەکانیان لەلایەن وەزارەتەکان، رەسمی پوڵ بە بڕی هەزار دینار، بۆ هەر راستاندێک وەردەگیرێ، سەرباری رەسمی دیکەی سەپێندراو لەسەر ئەو دیکۆمێنتانە بەپێی یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP