دواین هەواڵ

ئابوری‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

وەزارەتی دارایی: مووچەی مانگی چوار خرایەسەر هەژماری بانکی وەزارەت

هەرێم نیوز

وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، ڕۆژی سێ شەممە ( ١٣ ی ئایاری ٢٠٢٥ ) بڕی ( ٩٥٩،٥١٤،٠٠٠،٠٠٠ ) نۆ سەدو پەنجاو نۆ ملیارو پێنج سەدو چواردە ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە پاش تێپەڕبوونی 45 ڕۆژ بەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ئەمڕۆ بڕیاری خەرجکردنی پارەی مووچەی مانگی چواری دا.

چاوەڕوان دەکرێت هەر ئەمڕۆ خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە بڵاوبکرێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP