دواین هەواڵ

ئابوری‌

 18 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەمریکا و سعودیە رێککەوتنێک بە بەهای 600 ملیار دۆلار واژۆ دەکەن

هەرێم نیوز 

سەرۆکی ئەمریکا و شازادەی جێنشینی سعودیە رێککەوتنی ستراتیژی هاوبەشی ئابووری نێوان هەردوو وڵاتیان بە بەهای 600 ملیار دۆلار ئیمزا کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە، 13ی 5ی 2025 ل، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گەیشتە ڕیاز و سەردانێکی "مێژوویی" دەستپێکرد کە ئیمارات و قەتەریش دەگرێتەوە. لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی شا خالید لەلایەن شازادە محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشین و سەرۆکوەزیرانی سعودیە پێشوازی لێکرا.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە، رێککەوتنێکی ستراتیژی نێوانیان ئیمزاکرد کە چەند بوارێک گرنگی نێوان هەردوو وڵات لە خۆدەگرێت.

رێککەوتنەکەی نێوان ئەمریکا و سعودیە لە بوارەکانی تەندروستی و زانستی و ژینگەییە.

هاوکات کۆشکی سپی رایگەیاند، بەهای رێککەوتنەکە نزیکەی 600 ملیار دۆلارە و 142 ملیاری لە بواری سەربازیدایە.

لە دوای ئیمزاکردنی رێککەوتنەکەوە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، من و شازدە محەمەد بن سەلمان دۆستایەتییەکی زۆرمان لەگەڵ یەکتر هەیە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP