دواین هەواڵ

عێراق‌

 9 کاتژمێر پێش ئێستا

عێراق: توركیا بەڵێنیداوە لە هاویندا ئاوی پێویستمان بۆ بەربداتەوە

هەرێم نیوز 

وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق رایگەیاند، توركیا وەڵامی داواكارییەكانیانی لەبارەی ئاوەوە داوەتەوە و، دەشڵێت بەنیازن گفتوگۆ لەگەڵ ئێران بكەن لەبارەی بەردانەوەی ئاو.

عەون زیاب، وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق ڕایگەیاند،  دۆسێی ئاو لەكارنامەی سەردانەكەی ئەم دواییەی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ توركیادا بو، ئەو سەردانە زۆر گرنگ بو و سەرۆك وەزیران جەختی كردەوە لەسەرئەوەی پرسی ئاو دۆسێیەكی بنەڕەتی و گرنگە بۆ عێراق بەتایبەت لەوەرزی گەرما و وشكەساڵی.

وتیشی: توركیا وەڵامی داواكارییەكانی عێراقی داوەتەوە بۆ زامنكردنی گەیشتنی بڕی پێویستی ئاو لە وەزری هاویندا ، هیوای خواست ئەنقەرە پابەندی ئەو بەڵێنانە بێت بۆ بەردانەوەی بڕی پێویستی ئاو بۆ عێراق.

وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق دەشڵێت: لەچەند ڕۆژی داهاتودا پەیوەندی ڕاستەوخۆیان دەبێت لەگەڵ بەرپرسانی ئێران لەبارەی دۆسێی ئاو ، عێراق داوای بەردانەوەی ئاوی پێویستی ڕوباری كارون دەكات بۆ ڕێگری لەزیادبونی سوێربونی شەتوڵ عەرەب.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP