هەرێم نیوز
نەخۆشی دەرونی ئەو پاڵهێزی بیرکردنەوە خراپانەی ناخی مرۆڤە کە بەرەو نائاسایی بوونی شێوە و ڕەفتار و گوفتار و خوو بیرکردنەوە و تێکچوونی شێوازی ژیانی دەبات، بەڵام سەرباری ئەو کێشەدەروونیە بێ شومارانەی لەسەرنسەری دوونیادا هەن ، خۆشـەختانە چارەسەریش هەیە و تەنیا پێویست بەکات و چارەسەرکاری دەروونی و پزیشکی پسپۆڕی هەیە بە پێدانی دەرمانی بێت یاخودڕێگای سروشتی بێت.
هەندێک لەنیشانەکانی نەخۆشی دەرونی :....
ـ هەست کردن بە بێتاقەتی و ماندوێتی
ـ زۆربیرکردنەوە و وردبوونەوە لەشتەکان، بەبێ هۆکار.
ـ زۆر ترسان، و نیگەرانی لەڕادە بەدەر.
ـ زوو تێکچونی بار دەرونی، واتە زووهەڵچون و ساردبوونەوە.
ـ گۆشەگیریەکی زۆر .
ـ ماندوو بوون و خەوزڕان، نەبوونی توانا.
ـ گومان بردن بۆ هەموو شتێک
ـ ئاڵودەبوون بە کحول و کێشانی دەرمانەوە.
ـ تێکچوونی شێوازی نانخواردن و تێکچوونی کاتی خەوتن.
ـ بیرکردنەوە لەخۆ کوشتن.
ـ گۆڕانی هەستی سێکسی.
.