هەرێم نیوز
فڕۆکەیەکی جەنگی سنووری قەزای خورماتووی بۆردومان کرد.
کەمێک لەمەوبەر، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق لەگوندی پەڵکانە و شۆراو لەسنووری قەزای دووزخورماتوو بۆردومانی موڵکە و حەشارگەکانی چەکدارانی دا*عشی کرد.
لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕاگەیاند: "تاوەکو ئێستا فڕۆکەجەنگییەکانی عێراق بەئاسمانی ناوچەکەدا بەچڕی دەسووڕێنەوە".
سەرچاوەکە ئەوەشی خستەڕوو: "ئەوەدوای ئەوەی چەند جارێک بۆردوومانی ناوچەکەیان کردووە و تاوەکو ئێستا زیانەکانی نەزانراوە.