دواین هەواڵ

کوردستان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

چوار تۆمەتباری ڕووداوی هێرشەکەی شارەزوور دەستگیرکران

هەرێم نیوز
ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند: "هەر چوار تۆمەتبارەکەی ڕووداوەکەی قەزای شارەزوورمان دەستگیر کرد".

 بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: "بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری، تۆمەتبارانی ڕووداوەکەی قەزای شارەزووریان دەستگیرکرد و ڕووبەڕووی یاساکرانەوە".

ڕوونیشیکردەوە: "لەشەوی 19-5-2025 لە قەزای شارەزوور4 تۆمەتبار لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هێرشیانکردە سەر 2 هاووڵاتی، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور، بەدواداچوونی لەسەر ڕووداوەکە ئەنجامداو لەسەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانیان 4تۆمەتباری ڕووداوەکە دەستگیربکەن".

دووباتیشیکردەوە: "لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی (413) دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکانیان بەردەوامە".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP