هەرێم نیوز
ئەمڕۆ یەکشەممە نێچيرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندی تاران بۆ گفتوگۆ، وتارێکی پێشکەش کرد و تێیدا وتی: بەغدا لەچوارچێوەیەکی فیدراڵی مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان ناکات و تا ئێستا لەگەڵ عێراق نەگەیشتووین بە سیستمێکی فیدراڵی.
نێچیرڤان بارزانی لە بەشێکی وتارەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد: پێویستە عێراق پرسی فیدراڵی چارەسەر بکات.
جەختیشی کردەوە: عێراق وڵاتێکی زۆر گرنگە و دەتوانێت لە داهاتوودا رۆڵێکی زۆر گرنگ ببینێت و چووەتە قۆناغێکەوە دەتوانێت یارمەتی سەقامگیرکردنی ناوچەکە بدات.
لەبارەی ئێرانەوە وتی، هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی دێرێنی لەگەڵ ئێران هەیە. ئێران یەکەم وڵات بوو لە شەڕی داعش هاوکاری کردین.
وتیشی، رێگا نادەین خاكی هەرێمی كوردستان ببێتە مەترسی بۆسەر ئێران نەبووە و نابێت.
لەبارەی کێشەی کورد لە باکووری کوردستان ڕایگەیاند، ئێمە لە هەرێمی كوردستان یارمەتی توركیا دەدەین رۆڵ دەبینین بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی.
ڕاشیگەیاند پرسی کورد بەڕێگەی سەربازی چارەسەر ناکرێت.