هەرێم نیوز
کەمێک پێش ئێستا، شاندی ئیمرالی پارتی یەکسانیی و دیموکراستیی گەلان (دەم پارتی) بۆ دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان، چوونە دوورگەی ئیمرالی.
شاندەکەی ئیمرالی پێکدێت لە پەروین بوڵدان، ئەندامی سەرەکی شاندی ئیمرالی دەم پارتی و فایەق ئۆزگور ئەرۆل، پارێزەر لە نووسینگەی یاسایی سەدە پێکدێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، پەکەکە ڕۆژی دووشەممە 22-5-2025 ئەنجامنامەی کۆنگرەی ١٢ـەمینی خۆی ئاشکراکرد و تێیدا هەڵوەشاندنەوەی خۆی ڕاگەیاند و تێکۆشانی چەکداری و هەموو ئەو کارانەی بەناوی پەکەکەوە ئەنجام دەدرێن کۆتای پێهێنا.
کۆتا دیداری شاندەکە لەگەڵ ئۆجەلان لە ٢١ـی نیسان بوو، کە ئەو کات دوای ئەوەی سری سوورەیا ئۆندەر تووشی جەڵدەی دڵ ببوو، سەردانی دوورگەی ئیمرالییان کردبوو.