هەرێم نیوز
عەبدولڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان دەڵێت: پێویستمان بە ڕێککەوتنێکی نوێ هەیە لەسەر بابەتی برایەتی.
لەڕێگەی شاندی ئیمراڵییەوە، عەبدولڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە پەیامێکی ناردو بڵاو کرایەوە، لە پەیامە نوێکەدا، عەبدولڵا ئۆجەلان دەڵێت: ئەوەی ئێمە دەیکەین نوێنەرایەتی گۆڕانکارییەکی گەورە دەکات.
باسی لەوەشکرد: سروشتی پەیوەندی تورکیا و کورد تەواو جیاوازە، لەهەر بارودۆخێکدا ئەوەی زیانی پێدەگات پەیوەندی برایەتییە.
ئەوەشی خستەڕوو، برا شەڕ دەکەن، بەڵام یەکێکیان بەبێ ئەوی تریان بوونی نییە.
ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە خەریکی پاککردنەوەی ئەو تەڵە و مینانەی کە زیان بەم پەیوەندییە دەگەیەنن، سەرقاڵی چاککردنەوەی ڕێگا و پردە زیانلێکەوتووەکانی نێوانمانین.
قۆناغێکی نوێ و هەستیار دەستیپێکردووە و پێویستی بە ئارامگری هەیە.