دواین هەواڵ

کوردستان‌

 6 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەو شۆفێرە تاکسییەی بە تەوەر لە کەسێکیدا دەستگیرکرا

هەرێم نیوز
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو کەسەی بەچەکوش هێرشیکردە سەر هاوڵاتییەک و برینداریکرد دەستگیرکرا.

 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٠٢٥/٥/١٨، لەگەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی تۆمەتبارێک بەچەکوش هێرشیکردە سەر هاوڵاتییەک و برینداریکرد، دواتر تۆمەتبار بۆ شوێنێکی نادیار هەڵات. 

باسی لەوەشکرد، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکەو لێکۆڵینەوەکان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستیپێکرد.

ئەوەشی خستەڕوو، لەلێکۆڵینەوەکانی پۆلیسدا دەرکەوت کە تۆمەتبار بەرەو ناحیەی عەربەت هەڵاتووە، بەشی پۆلیسی ناوشار/ڕۆژئاوا بنکەی پۆلیسی عەربەتی ڕاسپارد بۆ دەستگیرکردنی.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای دەستنیشانکردنی شوێنی تۆمەتبارو وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی عەربەتەوە تۆمەتبار دەستگیربکرێت.

پۆلیسی سلێمانی ئاشکراشیکرد، لەئێستادا تۆمەتبار (ت، س، ع) لەدایکبووی ١٩٧٧ بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP